ھۆکارەکانی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

زریان فاتیح قه‌ره‌داغی
15/10/2021


پارتی وەک حیزبێکی ناسیۆنالیست دیموکراتی کوردستانی  کە بڕوای بەمافەکانی مرۆڤ  و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادییەکانی تاک و مافی نەتەوەیی کورد و نەتەرکانی تر ھەیە لە بڕیاردانی چارەنوسیاندا، لە ھەڵبژاردنەکانی عیراق لەسەر ئاستی ھەرێم پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا بەوەش سەرکەوتنێکی مێژوی تۆمارکرد.
لێرەدا ئەگەر بپرسین بۆچی ھەموو کات پارتی دیموکراتی کوردستان  لە ھەڵبژاردنەکاندا لە پێشەنگدایە؟  لە کاتێک دا حیزبەکانی تریش خاوەن جەماوەر،کەناڵی ڕاگەیاندن، وسۆشیال میدیا و  قەوارەی سیاسی خۆیانن، لەڕاستیدا ھۆکارەکەی بۆ ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە دەگەرێتەوە.
یەکەم:  ھیچ حیزب و لایەنێک بە بەراورد بە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاستگۆ، دڵسۆز وەکورد پەروەر نییە. تاکە حیزبە کە گرنگی دەدات بە ماف و بیرو بۆچوونی سەرجەم چینو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە ی کوردی و لایەنگرانی. ھەروەھا خۆی بە بەرپرسیار  دەزانێت بۆ فەراھەمکردنی مافە بنچینەی و ڕەواکانی گەلی کوردو پاراستنی سەروەری خاکی پیرۆزی کوردستان .
دووەم پارتی خاوەنی سیاسەتێکی نەگۆڕە، بەوشێوەیەش پەیڕەو پڕۆگرامی خۆی پەیڕەو دەکات کە لەبەرژەوەندی کوردو کوردستاندا بێت، زۆر لە حیزبەکانی کوردستان خاوەن بەرنامەی تایبەت بە خۆیان نین، جگە لە دژایەتی کردنی پارتی. ئەوەندەی ھەوڵی خستنی پارتی (دروستکردنی ئیرھابی فیکری)دەدەن ئەوەندە ھەوڵی سەرخستنی حیزبەکانی خۆیان نادەن و کارێک ناکەن خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.
بۆیە دەبینین جەماوەر و ھاوڵاتییان بێزاربوون لەو بەڵێنە ناڕاستانەی کەبە ھاوڵاتییان دەدرێت لەلایەن حیزبەکانەوە .ئەمەش زیاتر لە سنوری سلێمانی ڕەنگدانەوەی ھەیە. لەبەرئەوەی سلێمانی  تاکە شارە ھەموو لایەنەکانی تێدا کۆبۆتەوە ، بۆتە چەقی ململانێی نێوان حیزبەکان . خۆشبەختانە  ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی  لە ئێستا زیاتر ھۆشیار بونەتەوە لەوەی کە کام حیزب لە بەرژەوەندی کورد و کوردستانە وە کام حیزب  ململانێ بۆ کورسی و دەسەڵاتی خۆی دەکات لەبەرژەوەندی خۆی ھاوڵاتییان بەکار دەھێنێت.
بۆیە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عیراق دەرخەری ئەو ڕاستییە بوون کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەھێزی خۆی ماوەتەوەو خاوەنی لایەنگرێکی زۆرە.  وە جیالەمەش  خاوەنی مێژویەکی پڕ سەروەری و شانازییە. وەک بەڕێز( سەرۆک بارزانی  ) دەڵێت " پارتی وەک دار بەڕو وایە نە بەسوتان نە بەبڕین لەناو ناچێت" .

سێیەم : لە لایەکی تریشەوە پارتی گرنگیەکی زۆر بە سەرجەم چین و توێژەکان دەدات،  گرنگی زیاتری بە کایەی سیاسی ئافرەت داوە لە ھەموو ئۆرگانەکاندا، ئەمەش وای کردوە کە ئافرەتان زیاتر پشتگیری خۆیان بۆ حیزبێک دەرببڕن کە بتوانێت ماف و ئەرکیان بۆ دابین بکات، بۆیە زۆربەی ئافرەتانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵدەبژێرن.
ھەربۆیە دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەرخەری ئەم راستیەن کە لە کوردستاندا پارتی خاوەن زۆرترین جەماوەرو بەھێزترین پێگەیە بەجۆرێک کەڕۆژ بەڕۆژ ئەندام و لایەنگرانی روو لەزیاد بوونە.
 


Designed and developed by AVESTA GROUP