پارتی و پێشه‌نگی له سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا
ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی حوکمڕانی له عێراقدا بخشێنین،
ده‌بین که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وە ساڵی ١٩٢١ تا ساڵی ٢٠٠٣‌و روخانی رژێمی
سه‌دام ودامه‌زراندنی عراقێکی نوێی فیدراڵی، رۆڵی ئافره‌ت له کایه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وله‌تدا فه‌رامۆش کرابوو. له پرۆسه‌ی نوێی دیموکراسیدا، ساڵی ٢٠٠٥ گه لی عیراق ده‌ستوری
تازه‌ی دانا که تیایدا کۆتای به شداریکردنی ئافره‌ت له په‌رله‌مان، لایه‌نی (تشریعی
/یاسادانان) به رێژه ی ٢٥% دیاری‌کرا، به‌ڵام کۆتا لایه‌نی (تنفیذی/جیبه جیکردن)ی نه‌گرته‌وە. له هه‌موو خوله‌کانی په‌رله‌مان ئافره‌ت به کۆتا ده‌چنه
په‌رله‌مانه‌وە، به‌ڵام بۆ کابینه‌ی حکومه‌ت لایه‌نه سیاسیه‌کان خۆیان سه‌رپشکن له
به‌شداریپێکردنی ئافره‌ت.
پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌ر له‌وکاته‌وه، که
بارزانی نه مر متمانه‌ی به توانا‌و کارامه‌یی ئافره‌ت له سیاسه‌ت و خه‌باتی شۆرشگێریدا
به‌خشی، له‌سه‌ر ئه‌و رێچکه‌یه به‌رده‌وام هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و به یه‌کسانی جێنده‌ری
له ئۆرگانه‌کانی حزبی وحوکمرانیدا. له‌و روانگه‌یه‌وە پارتی له پرۆسه‌ی دیموکراسی
عیراقیشدا باوه‌ری به به‌شداری ئافره‌ت نه‌ک هه‌ر له په‌رله‌مان، به ڵکو له حکومه‌تیشا
هه‌بوو، له یه‌که م کابینه‌ی حکومه‌تی مه‌جلسی ئینتقالی که له ته‌مموزی٢٠٠٣ متمانه‌ی
پێبه‌خشرا، تاکه لایه‌نی سیاسی بوو ئافره‌تی له پۆستی وه‌زاری دانا به دانانی خاتوو
نه‌سرین به‌رواری بۆ وه زیری ئیشغال، که تاکه ئافره‌ت بوو له کۆی ٢٥ وە زیر. ئه م
پێشه‌نگیه هانی لایه‌نه‌کانی تریشیدا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پارتی له ڕێگه ی به شداریکردنی
ئافره‌ت له ده سه‌ڵاتدا ڕووی دیموکراسی خۆیان نیشان بده ن.
ئه‌وە بوو له کابینه‌کانی دواییتردا، ئافره‌ت
پۆستی وه‌زیریان وەرده‌گرت، به‌داخه‌وە له دوای ساڵی ٢٠١٠ دیسان رۆڵی ئافره‌ت له حکومه‌تدا
فه‌رامۆشکرا. له دوایین کابینه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا کازمی له کۆی١٥ وە زیر تاکه
وه‌زیری ئافره‌ت دووباره له پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ئه‌ویش سیاسه تمه‌داری
به توانا‌و کارا، خاتوو نازه نین محمد وسو، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وە و نیشته‌جێبوونی
وه‌رگرت.
شایانی باسه له دوایین هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
له کۆی ٥٢ به ربژێری پارتی ١٧ یان ئافره‌ت بوون. زۆربه‌یان متمانه ی گه‌لیان به‌ده‌ستهینا
وگه‌یشتنه په‌رله‌مان. له روانگه ی متمانه‌ی به‌هێزی پارتی به توانای ئافره‌ت له به‌رپرسیاریه‌تی
هه‌ڵگرتن وهه‌روه‌ها پشتیوانیکردنی به دیهێنانی یه‌کسانی جێنده‌ری، جه‌نابی سه‌رۆک
بارزانی دوو ئافره‌تی خاوه‌ن ئەزموونی سیاسی و په‌رله‌مانی، خاتوو ڤیان سه‌بری وەک
سه‌رۆکی فراکسیۆن و خاتوو ڤیان ده‌خیل وە ک وته بێژی فراکسیۆن دیاریکرد.
ئه‌مه‌ش بێگومان هانده‌رێكی تر ده‌بێ بۆ هه‌وڵدان
وتیکۆشانی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌کاندا تا بوونی خۆیان بسه لمێنن له رێگه‌ی ئه‌و
ئه‌رکه‌ی که پێان ده‌سپێردریت خزمه‌تی گه‌ل ونیشتمان بکه‌ن.