ووزە سوتەمەنی ژیانە

له‌یلا به‌رزنجی
17/05/2022

 
هیبو کراتز دەڵێت : کەسی دانا ئەوەیە کە تەندروستی بەگەورەترین بەخشیش دەزانێت بۆ مرۆڤ.
کاتێک هه‌ست و خۆشی بوونی هه‌بوو ئەوە ئەوکات ئاستی وزەشت بەرز دەبێتەوە، لەبەرئەوە پاڵنەرەکان پێویستیان بەشتێکی تر هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابیت  کە خاوەنی وزەیەکی زۆریت لەم بەشەدا مرۆڤەکان دابەش دەکرێن بەسەر سێ کۆمەڵە وە ڕێنمایی دەکرێن کەبزانن لەکام جۆری مرۆڤن:
جۆری یەکەم : ئەو خەڵکانەی کە لەهەموو بوارەکانیاندا سەرکەوتوون و بەهەوڵ و تێکۆشان و زیرەکیەوە کارەکانیان دەکەن و بەڕێگایەکی تەندروست دەخۆن و دەخۆنەوە  و دەخەون و  وەرزش دەکەن، بەردەوام کاتی زیادەیان هەیە بۆ هەر کارێکی لەناکاو یان هەر بەرنامەیەک کەبیانەوە بیکەن لە ژیان ئەم جۆرە مرۆڤانە  بەردەوام  هاوسەنگی ڕادەگرن لەناو ژیانیان وە کارێک ناکەن کە ڕێڕەوی ژیانیان بگۆڕێ  ئەگەر هاتوو تۆ لەم کۆمەڵە کەسانەی ئەوا بەدڵنیای  تۆ خۆشبەختترین مرۆڤی.
جۆری دووەمیان: ئەو خەڵکانەن کەسەرکەوتیان بەستراوە بە کارەکەیەن، ئەگەر هاتوو شکستێک لەکارەکەیاندا ڕوویدا ئەو ئامانجەی کەهەیانە بۆ ژیان دوجاری شکست دەبێت، چونکە سەرکەوتنیان بەستراوە بەکارەکەیان هەتا ئەوکاتە دڵخۆشن کە کارەکەیان بەشێوەیەکی زۆر باش دەچێتە پێش  وە ڕەنگە لایەنی مادیشیان زۆر باشبێت ئەوەش ئەوەی ئەوەی لەسەر حسابی لایەنێکی تری هەندێکجار ئەم کەسانە لەڕێگای دابوونەریت لادەدەن یاخود کەمتەرخەمی تێدا دەکەن.
جۆری سێیەم: ئەو جۆرە خەڵکانەن کە لەبازنەیەکی بەتاڵدا ژیان بەسەردەبەن هەموو کاتەکانیان لەشتی بێسود و بێسەروبەردا بەسەردەبەن  ئەوەندە کاردەکەن  لەخواردنێکی سادە و خێرا بەسەری دەبەن بەبێ پلان و کارێک دەڕۆن بەڕێگادا و پشێوی و نالەباری لەشوێنەگشتیەکان دروست دەکەن بەردەوام گلەیی لەچارەڕەشی خۆیان دەکەن ئەوە لەبەرچاوناگرن کە خۆیان هۆکاری ئەو چارە ڕەشیەن کەسیتر نیە.
ئەم سێ کۆمەڵە خەڵکە لەهەموو شوێنێکی جیهان بوونی هەیە برنادشۆ دەڵێت ئەقڵی تەندروست لە جەستەی تەندروستدایە.
هەریەک لەئێمە  دەبێت بزانێت لەکام کۆمەڵەی خەڵکداین هەتا بتوانێت بەرنامه‌و پلان و کارەکەی بگۆڕێن، چونکە کاری تەندروست پێویستی بە ووزەی تەندروستە، هەروه‌ها ووزەی تەندروستیش لەخواردنی تەندروستدا بوونی هه‌یە.


Designed and developed by AVESTA GROUP