ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی و توندوتیژی دژی ئافرەتان
سەرەتا با بزانین توندوتیژی چییە ، توندوتیژی
کردارێکی نا مرۆڤانەیە و دەستەواژەیەکە زۆر واتا لە خۆ دەگرێت.
توندوتیژی ئازاردانی جەستەیی و دەروونی بەرامبەرە
کە لە ئەنجامی تەقینەوەی دەروونی تاک ڕوو دەدات، ئەمەش هۆکار گەلێکی هەیە وەک تۆڵەسەندنەوە-
توڕەیی - هەبوونی گرێی دەروونی و هاندانی بۆ بوون بە کەسێکی توندوتیژ جۆرەکانی
توندوتیژی جۆری زۆره بۆ نموونه وهك توندوتیژی جەستەیی - توند و تیژی دەروونی -
توند و تیژی سێکسی توند و تیژی جەستەیی واته ئازاردانی جەستەیی کەسێک جا بە هەر هۆکارێک بێت .
توندوتیژی دەروونی واته زۆرکردن لە کەسێک بۆ
ئەوەی کارێک بکات یان مافخواردنی کەسی بەرامبەر بە هەر بەهانەیەک کە ئەمەش زیاتر لە
خێزاندا بە دی دەکرێت .
توندوتیژی سێکسی واتا دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر
کەسێک بەبێ ویستی خۆی، کەسێک جا ئەگەر خێزانت بێت یاخوود کەسێکی تر .
وەک دەزانین توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاردەیەکی
دیارە لە جیهاندا و لە کۆمەڵگهی ئێمەدا دیاردەکە ڕووی لە زیادبوون کردوە ، و هۆکارەکەی
دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبوونی دەروونی تاک ، و نا هۆشیاری تاک ، و بە شوودانی پێش وەخت
و دروستبوونی کێشە خێزانیەکان و زاڵبوونی
کلتوری پیاوسالاری.
ئامانجی ڕێكخراوە فیمینیستەکان چەسپاندنی یەکسانی
جێندەرییه لە کۆمەڵگهدا واته جیاوازی نەکردن لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێ ، پێشێلنەکردنی
مافی ئافرەتان و نەهێشتنی کلتوری پیاوسالاری و یەکسانی تاک لە کۆمەڵگهدا، پشتگیریکردنی
ئافرەتان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە پێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگهیەکی سەقامگیر و
هەبوونی خێزانی بەختەوهر بەبێ توندوتیژی و بەبێ لێکترازان .
لە بواری
ڕۆڵی
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی لە نههێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان چییه؟ ئەرکە
سەرەکیەکانی ڕێکخراوەکان ئەوەیە، کە زانیاری تەواویان لەسەر کلتور و ئاین و بارودۆخ
و ژیانی ئافرەتان هەبێت لە کۆمەڵگهدا لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکانیان بن ، وە لە
کاتی هەر کێشەیەکدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەر ڕێگایەک هەیە بیگرنە بەر بەبێ درێغیکردن،
و بەرگری تەواو لەو ئافرەتانە بکەن کە دووچاری کێشە بوون یان بەرەو ڕووی هەڕەشە
بونەتەوە، و خێزانەکان هۆشیار بکەنەوە کە پەروەردەیەکی تەندروست و بێ جیاوازی بە
منداڵەکانیان ببەخشن بۆ ئەوەی تاکێکی دوور لە توندوتیژی بنێرنە ناو کۆمەڵگه، دروستکردنی خۆشەویستی و ئاشتەوایی لە نێوان خێزانەکان
هاندانیان بۆ دروستكردنی ژیانێکی دوور لە کێشە و بهردەوامبوون لە پشتگیریکردنی
ئافرەتان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ، و بەردەوام بڵاوکردنەوەی هۆشیاری
بۆ کۆمەڵگه بۆ ئەوەی دوور بن لە توندوتیژی و چەسپاندنی یەکسانی لە نێوان تاکەکانی
کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی ڕەگەز.