دادپه‌روه‌ی له نێو خێزان و فره‌ژنی یه‌کترناگرن
بناغه وهه‌وێنی هاوسه‌رگیری وخێزانێکی ته‌ندروست
خۆشه‌ویستی ودادپه‌روه‌رییه، پیاو له بیرۆکه‌ی ژنهێنان به‌سه‌ر ژنی دوورده کا ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌ندێك پیاو کێشه ی بیرۆکه‌ی ژنهێنان به‌سه‌ر ژنی زاڵه به‌سه‌ری. بێگومان
سنووردارکردنی هێنانی له یه‌ک ژن زیاترله رێگای یاساوه بریارێکی سه‌رده‌میانه‌یه،
پارێزگاری له مافی ئافره‌ت و منداڵ وخێزان ده‌کات، چونکه هه‌رکاتێك که پیاو بووه
خاوه‌ن دوو ژن یان زیاتردادپه‌روه‌ری له په‌یوه‌ندی
هاوسه‌رگیری و خێزانی‌دا نامێنێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن که دادپه‌روه‌ری ره‌چاو ده‌که‌ن
ئه‌مه ریکلامێکی بێسووده، چونکه ته‌نیا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که ژنی به‌سه‌رهاتووه و
منداڵه‌کانی هه‌ست به‌م نادادپه‌روه‌رییه‌که ده‌که‌ن.
له کوردستان یاسای باری که‌سێتی تا راده‌یه‌کی
باش له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت هه‌موارکراوه، به یاسا ژن هێنان به‌سه‌ر ژن
سنووردارکراوه، به‌ڵام به داخه‌وه که‌لێنێکی یاسایی هه‌یه، هه‌ندێک پیاو ئه‌م که‌لێنه
یاساییه بۆهێنانی ژنی دووه‌م به‌کارده‌هێنن، پێویسته ئه‌و که‌لێنه یاساییه دابخرێ،
بۆ نموونه : (له‌به‌ردادگا ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌که‌می له‌سه‌رژنهێانی دووه‌می
مێرده‌که‌ی وه‌ربگیرێ ) لێره له زۆرحاڵه‌ت پیاو به‌لێدان و نان برین و مه‌سرووف نه‌کردن
هاوسه‌ری یه‌که‌می ناچارده کات بۆ رازیبوون، یان ( تووشبوونی ژنه‌که به نه‌خۆشیه‌کی
درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو که رێگه له کاری سه رجێێ ژن ومێردایه‌تی بگرێ) باشه ئه‌ی
کاتێک که پیاو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت و کاری سه‌رجێی ژن ومێردایه‌تی پێنه‌کرێ؟
لێره کوا مافی ئافره‌ت ؟ یا (ئه‌و پیاوه‌ی توانای دارایی وای هه بێ که به شی به‌رێوه‌بردنی
پترله ژنێك بکات) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی توانای مادییان که‌مه؟ لێره مه‌به‌ستم نیه که
پیاوی که‌م ده‌رامه‌تیش ژنی دووه‌م بهێنی، به‌ڵام هه‌ندێك پیاو که توانای مادی باش
بوو ئه‌م خاڵه زۆر به ئاسانی بۆهێنانی ژنی دووه‌م به کارده‌هێنن. له وڵاتانی ئه‌وروپا تا دادپه‌روه‌ری
له خێزان بێته کایه‌وه، هێنانی ژنی دووه‌م به یاسا قه‌ده‌غه کراوه، له کاتی ماره‌برینیش
ده‌بێت ژن وپیاو له پێش ئه‌وکه‌سه‌ی که ماره‌یان ده‌بڕی به ده نگێگی باش بڵێن و به
ئیمزای هه‌ردووکیان که په‌یمان ده‌ده‌نه یه‌کتر که هاوسه‌رگیری یه‌کتر قبوڵ ده‌كه‌ن
له کاته خۆش و ناخۆشیه‌کانی ژیانیان و له باشی و خراپی باری ئابوریان و له نه خۆشی
و ساخی هه‌ریه‌که‌یان. تا ئیمه‌ش له کوردستان دادپه‌روه‌ری له خێزان و دروستکردنی
خێزانێکی ته‌ندروست باشتر بکه‌ین، به یاسا ژن به‌سه‌ر ژنهێنان زۆر زه‌حمه تر بکه‌ین،
چونکه دادپه‌روه‌ری له نێوخێزان و فره ژنی یه‌کتر ناگرن.