یەكبوونی کورد واتە یەك پارچەیی کوردستانە، نەخێر بۆ سنووری دەستکرد

فه‌زیله‌ شۆرش
22/02/2023

 
گەورەترین تاوان وناخۆشی کە بە سەر کورد هاتووە ئەنفال و کیمیابرانکردنی کوردە سڤیلەکەی باشوری کوردستان بوو، بە داخەوە لەم دوایەش دووبارە کورد رووبەرووی ناخۆشترین کارەسات بوەوە، ئەمجارە لە سروشت، بومەلەرەزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان کە هەزارەها قوربانی و برینداری لێکەوت و هەموو جیهانی تاساند، باشوری کوردستان ئەو پارچەیەی کوردستان کە توانویەتی بەرامبەر سەختیەکان رابوەستی، دەما و دەست بە هەست و هێزێکی گەرم لە سەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرێز مسرور بارزانی دەستی هاوکاری و خەمخۆری بۆ باکور و رۆژئاوا درێژ کرد و یەك بوونی کورد و کوردستانی بە جیهانی گەیاند.
 کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری کە دەزگای خێرخوای بارزانی و هەڵمەتەکەی لاوان و ئافرەتان و قوتابیان وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆیی لە ناو کوردستان و تاراوگا باشترین نموونەی یەكبوون و یەك خەمی کوردە، بێگومان ئەم بەدەنگچوونە و خەمخۆریە، هەڵقولاوی بیرو هزری نەتەوایەتی بارزانی نەمرە،کە لە ئامانجە باهاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، یەکبوونی کورد واتە یەك پارچەیی کوردستانه‌، نەخێر بۆ سنووری دەستکرد. لە بارزانی نەمر فێربووین نەتەوە و خاک پێش هەموو شتێکە.
لە سەرۆك و مه‌رجعی کورد بەرێز مسعود بارزانی فێربووین یەکبوونمان بناغەی سەربەخۆیی کوردستانه‌،.راستە لە لایەک بومەلەرزە دڵهەژێنەکەی باکورو رۆئاوای کوردستان هەموومانی خەمبار کرد، بەڵام لە لایەکی تریش یەکبوونمان دڵی هەموو دلسۆزانی کورد و کوردستانی خۆشکرد .


Designed and developed by AVESTA GROUP