ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ئارامی خێزانەوە دروست دەبێت
تا سه‌قامگیریی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست
نه‌بێت، کۆمەڵگه‌یەکی یەکسان و دادپەروەر نایەتە دی، ئه‌و سه‌قامگیریی و ئاسایشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش، له ئارامی خێزانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئارامی خێزانیش به‌نده
به ڕێزگرتنی ئافره‌ت له ناو خێزاندا.
ده‌بێت خێزان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و
و به‌هێز دابمه‌زرێت و هۆكارێك نه‌بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بێڕێزیی و توندوتیژی خێزانیی،
كاڵبوونه‌وه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستیی له ناو خێزان، ده‌بێته هۆی له ناوچوونی شته
جوان و به به‌هاكان و دروستبوونی نائارامیی و سه‌قامگیریی بۆ هه‌ر تاكێكی ئه‌و خێزانه،
به داخه‌وه ئه‌م دۆخه‌ش بۆ هۆكاری باڵاده‌ستی كه‌لتوری پیاوسالاریی ده‌گه‌ڕێته‌وه،
كه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان و كۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌كانی ڕه‌گی داكوتاوه و به ئاسانیش
كۆتایی نایه‌ت.
ئافره‌ت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی خێزانه،
كاتێك بێڕێزی به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌و بێڕێزییه ده‌بێته هۆی نائارامیی ده‌روونیی
و به‌سه‌ر هه‌موو خێزانه‌كه‌دا په‌رش و بڵاو ده‌بێت، سه‌ره‌نجامیش به‌ره‌و تێكچوونی
شیرازه‌ی خێزان و په‌رته‌وازه‌بوونی تاكه‌كانی ناو خێزان سه‌رده‌كێشێت، ده‌بێت ئه‌وه
بزانرێت، هه‌رجۆره لێدانێكی جه‌سته‌یی و ده‌رونیی و ئه‌نجامدانی هه‌ر توندوتیژییه‌ك
دژ به ئافره‌ت، ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كه‌لێنی ڕۆحیی و ده‌رونیی بۆی، كه له
كۆتاییدا ناتوانێت به‌رگه‌ی مانه‌وه له ناو ئه‌و كه‌لێنه ڕۆحیی و ده‌رونییانه‌دا
بگرێت، ئه‌و به‌رگه نه‌گرتنه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئارامیی و خێزان و شیرازه‌ی
خێزانیی و ئارامییه‌كه‌ی، سه‌ره‌نجام خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و منداڵ و ژنیش
قوربانی گه‌وره‌ی ئه‌و دۆخه‌ن، مانه‌وه و پته‌ویی و به‌هێزی هه‌ر خێزانێك، به ڕێزگرتن
له ئافرته‌وه به‌نده.