ڕۆڵی ئافره‌ت له سه‌ركه‌وتنی شۆرشه‌كاندا
قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی هه‌ر میلله‌تێك به‌نده به‌چۆنیه‌تی
ده‌ستپێك و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و خه‌باته‌ی كه له‌پێناو ئامانجێكی دیاریكراو
بنیاد ده‌نرێت، بۆ گه‌لی كوردستانیش شۆرشه‌كان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی
ده‌وڵه‌تێكی كوردی بووه، و له‌هه‌ر قۆناغێكدا سه‌ركردایه‌تی كورد خه‌بات و به‌رخۆدانی
له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی پرسی كورد ئه‌نجامداوه.
له‌دوای نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول، قۆناغێكی دیكه‌ی خه‌باتی
چه‌كداری و سیاسی كورد به رێبه‌رێتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی پێكرد و به‌شێوازێكی
نوێ خۆی بۆ خه‌باتی چه‌كداری ئاماده‌كرد كه ئه‌ویش شۆرشی گوڵان بوو. هه‌روه‌ك سه‌رۆك
بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی گوڵان ده‌فه‌رمووێت: "هەرچەندە دەستپێکردنەوەی شۆڕش دوای
نسکۆی ساڵی 1975 کارێکی ئاسان نەبوو، تەنانەت لای زۆر کەس پتر لە خەیاڵ دەچوو،
بەڵام بە دەستپێکردن و هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، ئەو راستییە بە تەواوی سەلمێندرا
کە بیروباوەڕ و ئیرادە لە سەرووی هەموو شتێکە و هیچ بەربەستێک توانای
رووبەڕووبوونەوەی ئیرادە و بیروباوەڕی نییە".
شۆرشی گوڵان كه درێژه‌پێده‌ری شۆرشی ئه‌یلوله
و له‌پێناو هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ڵكیرسا، شۆرشێكی ته‌واو ئومێدبه‌خش بوو بۆ خه‌ڵكی
كوردستان چونكه له‌دوای نسكۆ نه‌یارانی كورد پێیانوابوو جارێكی دیكه كورد
ناتوانێت ده‌ست به‌خه‌باتی چه‌كداری بكاته‌وه و رووبه‌ڕووی دوژمن بوه‌ستێته‌وه،
به‌ڵام به‌هۆی دووربینی و هزرفراوانی سه‌ركردایه‌تی كورد جارێكی دیكه گه‌لی
كوردستان توانی خۆی رێكبخاته‌وه، و بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خه‌باتی سیاسی بریاریدا
شۆرش ده‌ست پێ بكاته‌وه. یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆرشه‌ش به‌شداریكردنی
سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان كه
رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی و توانیان ببنه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی شۆرش.
ئافره‌تی
كورد هه‌میشه پێگه و رۆڵی كاریگه‌ری له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا هه‌بووه،
پشوو درێژ و پشت و پهنابووه بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان، خۆراگر و به‌هێزبوون، نموونه‌ی
باڵابوون له‌خه‌باتی سیاسی‌دا، كه توانیویانه له ئاماده‌نه‌بوونی هاوسه‌ره‌كانیان
ئه‌ركی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌م جۆره
نموونه‌یه به به‌راورد به ئافره‌تانی ناوچه‌كه و جیهان زۆركه‌مه چونكه خه‌سڵه‌تی
خۆراگری و بوێری یه‌كێكن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئافره‌تی كورد و بۆته خاڵی
جیاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دیكه‌ی جیهان، ئه‌م خۆراگرییه وایكرد كه شۆرشی
گوڵان به‌كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی مه‌زن بۆ كورد سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و جارێكی
دیكه ناسنامه و شوناسی كوردبوون بپارێزێت.
ئافره‌تانی
كوردستان، له‌پێناو دۆزی گه‌له‌كه‌یان قوربانیانداوه و هه‌میشه رووبه‌رووی دوژمن
وه‌ستاونه‌ته‌وه، چاونه‌ترس و ئازابوون بۆ پێداگیری له‌سه‌ر هزری نیشتمانپه‌روه‌ری
و خاك دۆستی. ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا شێوازی خه‌باتی سیاسی گۆرانكاری به‌سه‌رداهاتووه
به‌ڵام ئافره‌تان له‌سه‌ر ئیراده و پابه‌ندبوونی نیشتمانی مناڵه‌كانیان په‌روه‌رده
ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ده‌توانن پارێزگاری له‌مێژوو و ئێستا و ئایندهی كورد بكه‌ن، و
نه‌خشه‌رێگه‌ی ئایندهی كورد بپارێزن.
له‌م
قۆناغه‌ی ئێستاشدا، ئافره‌تان رۆڵ و بوونیان له‌پێشخستن و په‌ره‌پێدانی كایه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، كارده‌كه‌ن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و هه‌نگاوی گه‌وره‌یان بۆ
بره‌ودانی توانا هزری و مرۆییه‌كانی خۆیان ناوه و بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌به‌رێوه‌چوونی
كاره‌كانی دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و
بناغه هزرییه پته‌وه‌ی كه ئافره‌تی كورد هه‌یه‌تی و نایه‌وێت كه‌سێكی بێ به‌رهه‌م
بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگ و سه‌ختیه‌كان
هێشتا ئافره‌تی كورد هه‌وڵی مانه‌وه له‌لوتكه‌ی پێشكه‌وتن و گۆرانكارییه‌كان ده‌دات
و ده‌یه‌وێت به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئه‌و خه‌باته بێت كه سه‌ده‌ها ساڵه كورد خه‌باتی
بۆ ده‌كات له‌پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا.