متمانە بەخۆبوون

هه‌ژێن لوقمان
09/07/2024

متمانە بەخۆبوون

متمانە بەخۆبوون بە واتای ئەوە دێت، متمانە بە هێز و توانای خۆت بکەیت، کەسایەتیت قبوڵبکەیت، وەک ئەوەی کە هەیت، جڵەوی هەستەکانت بکەیت، هۆشیاربیت بەرامبەر توانا و بەهرەکانت، یەکێک لە گرنگ ترین هەستەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە خود هەستی متمانە بەخۆبوونە، چونکە گەر متمانەت بە خۆت نەبێت ناتوانی هەنگاو بنێیت، کاتێکیش هەنگاوت نەنا، هیچ دەستکەوتێکت نابێت و لەکاروانی ژیان جێدەمێنیت، بەرەو شکست هەنگاو دەنێیت، گەرچی مەرج نیە لە هەموو هەنگاوەکانی ژیانتدا سەرکەوتوبیت، بەڵام کاتێک بە متمانە بەخۆبوونەوە هەنگاو دەنێیت، سەرکەوتوودەبیت، خۆ ئەگەر بێت و ڕووبەڕووی شکستیش بیتەوە، ئەوا وانەیەک لەو شکستە فێر دەبیت، دواتر بە ئەزمونێکی نوێوە هەنگاو دەنێیت و سەرکەوتن بە دەست دێنیت.
فەیلەسوفی ئەمریکی '"ڕاڵف واڵدۆ ئیمرسن" لەم بارەی متمانە بەخۆبوونەوە دەڵێت:  " متمانە بەخۆبوون، یەکەمین کلیلی سەرکەوتنە."
هەرکات تۆ پەیتبرد بە وزە و توانا و جوانییەکانی ناو ناخت، لەبەرامبەریشدا هەڵە و شکستەکانت پەسەندکرد، ئەوکات دەتوانی بێ ترس هەنگاوبنێیت، ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان ببیتەوە، لەکۆتایشدا دەگەیتە ئامانج و سەرکەوتوو دەبیت.
ئێمە کاتێک لە دەوروبەرمان دەڕوانین، هەندێک لەو کەسانە دەبینین کە متمانەیان بە خۆیان هەیە و سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان،  زۆر جار وایدەبینین ئەوان شکست ناهێنن، یان هەرگیز شکستیان نەهێناوە، بەڵام  لەڕاستیدا هەتا هەڵە نەکەیت و شکست نەهێنیت سەرکەوتوو نابیت، ئەگەر چی ژیان تەنها بریتی نییە لە سەرکەوتن و بەختەوەریی بەردەوام، بەڵکو شکست و کەوتن و دۆڕانیش بەشێکن لەژیان، پێویستە مرۆڤ بەردەوام سوود لە هەڵە و دۆڕان و شکستەکانی وەربگرێت و بیانکاتە هەوێنی دەستپێکی  هەنگاوێکی نوێ بەرەو سەرکەوتن. "دیل کارنگی" لەم بارەیەوە دەڵێت: " تێکوشان دایکی سەرکەوتنە و شکست  باوکی وانە فێربووەکانە"؛ ئاساییە لە هەنێک بارودۆخدا متمانە بەخۆبوون لە دەست بدەیت، بەڵام پێسویستە ئەم دۆخە کاتی بێت بەردەوام نەبێت، وە خۆت لەو بارودۆخە ڕزگار بکەیت و دوبارە ڕووە و ئامانجەکانت
هەنگاوبنێیتەوە.

چەندین هۆکار و پاڵنەر هەن بۆ درووستبوونی متمانە بەخۆبوون لەوانە
 شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ کاریگەری راستەوخۆی لەسەر درووستکردنی متمابە بە خۆبوون هەیە، ئەو کەسانەی لە منداڵیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و زارەکی و دەروونی دەبنەوە، متمانە بە خۆبونیان  لاوازدەبێت و کەسانی لاواز و بێدەسەڵات دەردەچن، ناتوانن ڕاستگۆبن لەگەڵ خۆیان و دەوروبەریان، لەکاتێکدا یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی متمانە بە خۆبوون ڕاستگۆییە، بۆیە پێویستە گرنگی بە شێوازی پەروردەی منداڵان بدرێت
بۆیە کەسی متمانە بە خۆ بوو پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵە سەرەکیانە بکات

کەسێکی کۆڵ نەدەر بێت باوەڕی بە تواناکانی خۆی هەبێت

بیر لە قسە و تانەکانی کەسانی چواردەور نەکاتەوە

هەم
شکستەکان و هەڵەکانی وەک ئەزموون سەیر بکات هەرگیز نەڵێت ناتوانم، سەرکەوتو نابم، من ئەوەم پێ ناکرێت، توانای ئەوەم نیە

 چونکە جیاوازی توانای هەر مرۆڤێک پەیوەستە بە هەوڵ و کۆشش کۆڵ نەدان و باوەڕ بوون بە خۆی
یشە لەگەڵ ئەو کەسانە هەڵسوکەوت بکات کە هانی دەدەن بۆ سەرکەوتنی زیاتر

هەمیشە ئامانجەکانی دیاری بکات و پلان بۆ هەنگاوەکانی دا بنێ بزانێت چۆن هەنگاو دەنێت و هەنگاو بە هەنگاو بە بەرچاو ڕوونی و بە ئاگایی

وە خۆی خۆشبوێ بەو شێوەیەی کە هەیە، وە هەمیشە دان بە هەڵەکانیدا بنێ و قوبوڵی هەڵەکانی بکات

توانای ئەوەی هەبێت بەرەنگاری هەڵدێرەکانی ژیان ببێتەوە و تەنگەژەکانی ژیان تێپەڕێنیت لە شکستا نەمێنێتەوە و دوبارە دەست پێ بکاتەوە


Designed and developed by AVESTA GROUP