له‌یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان، ئافره‌ت و ئاشتى
یه‌كێتى
ئافره‌تانى كوردستان له دامه‌زراندنیه‌وه هه‌میشه كارى له‌سه‌ر پاراستنى ئاشتى
و ئاشته‌وایى كردوه و كردویتیه یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانى و جه‌ختى له‌سه‌ر كردۆته‌وه
ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ى گرنگى رۆڵى ئافره‌ته له به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى و پاراستنى
ئاشتى نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه. ئافره‌تانى كوردستان هه‌روه‌ك چۆن هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵى
سه‌قامگیرى خێزان و هه‌بوونى ئاشتى و ئارامى نێو تاكه‌كانى خێزان ده‌دات هه‌ربه‌وشێوه‌یه
گرینگه رۆڵى هه‌بێ له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى ئاشتى نێو ماڵه گه‌وره‌كه‌ى كه
كوردستانه.
ئه‌نجومه‌نى
ئاسایشى نێو ده‌وله‌تى له بڕیارى ژماره(1325)ى سالى 2000 باسى گرینگى رۆڵى ئافره‌ت و به‌شدارى كردنى له پاراستنى ئاشتى
جیهان و بینینى رۆڵى ئافره‌تان ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى ئه‌ویش به به‌شدارىكردن
و بینینى ده‌ورى خۆى و هه‌ماهه‌نگىكردنى له‌گه‌ڵ(هێزى پاراستنى ئاشتى) جیهانى
(قوات حفڤ السلام) بۆ زیتر پارێزگارىكردن له مافه‌كانى ئافره‌تان و دوورخستنه‌وه‌یان
له توندوتیژى و پێشێلكردنى مافه‌كانیان.
ئێستا كه
نزیكه‌ى(20)ساڵ تێ ده‌په‌رێ به‌سه‌ر ئه‌و یاسایه، یاساى ژماره(1325) ئه‌نجومه‌نى
ئاسایشى نێو ده‌وله‌تى و رێكخراوه‌كانى UN و مونه‌زه‌مه جیهانیه‌كانى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ (ئافره‌تان
و خێزان) ئه‌ركه‌كانیان فراوانتر كردووه له روانگه‌ى هه‌ستكردن به‌رۆڵى گرنگى
ئافره‌ت له به ده‌ستهێنانى ئاشتی و سه‌قامگیری پێكه‌وه ژیان له جیهاندا، هه‌ربۆیه
ده‌بینیرێ له‌سه‌ر ئاستى جیهان رێكخراو و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى ئافره‌ت له هه‌وڵی
به‌رده‌وامدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى پێگه‌ى شیاو به ئافره‌ت و هه‌بوونى له شوێنى
بڕیار و به‌رچاو تا زیاتر كاریگه‌رى و فشاریان هه‌بێ له به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى
ئافره‌تان و پاراستنى كه‌سایه‌تى، هه‌بوونى رۆڵى زیاتر تا كاریگه‌رى هه‌بێ له‌سه‌ر
بڕیار و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خێزان و سه‌قامگیركردنى ئاشتى و كه‌لتورى پێكه‌وه
ژیان، وه‌ستانه‌وه‌ى دژى جه‌نگ و كوشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى به شێوه‌یه‌كى
گشتى. به‌ڵام پێویسته هه‌وڵه‌كانى زیاتر و چڕتر بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و
وڵاتان گرنگى زیاترى پێ بدرێ چونكه پێگه‌ى ئافره‌ت و شێوازى ژیان و ئاستى هۆشیارى
كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگا، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاریگه‌ری و پێدانى
مافه‌كانى له وڵات بۆ وڵاتانى تر ده‌گۆڕێ به پێى دابونه‌ریت و یاسا و مافه ده‌ستورییه‌كان،
به‌ڵام له‌كۆتایدا هه‌مووى له خاڵى جه‌وهه‌رى یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌ویش گرنگى رۆڵى
ئافره‌تانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه.
له كوردستان ساڵانێكه ئافره‌تان له هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانیانن تا راده‌یه‌كى
باش پێشكه‌وتن به‌ڵام پێویسته هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه بكرێ
به‌شێوه‌یه‌ك كه بارودۆخی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و هه‌رێم بگونجێ چونكه هه‌رێمه‌كه‌مان
پێى ناوه‌ته قۆناغى دیكه و ئافره‌تان تێدا خه‌باتیان كردووه و قوربانى
زۆریانداوه هه‌ربۆیه هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه و گرنگىدانى
زیاتر به ئافره‌تان و داخوازیه‌كانیان دوور له توندوتیژى فكرى و مه‌زهه‌بى سه‌ره‌رایى
جیاوازیه فكرى و ئایدۆلۆژییه‌كان و هه‌بوونى جیاوازیه‌كان و جیاوازى ئینتیمایى
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ركى سه‌رشانى كۆمه‌ڵگایه كه مافه‌كانى ئافره‌تان پێشێل
نه‌كات و رووبه‌رووى توندوتیژى نه‌بێته‌وه. ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاتدارانه كه پێگه‌ى
ئافره‌تان و گرنگى رۆڵیان له به‌رچاو بگرێ به شێوازێكى شارستانیانه، به
یاسا ماف و ئه‌ركه‌كانیان رێكبخات، ئه‌ركى
سه‌رشانیانه ئافره‌تان كه هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ دابینكردنى مافه‌كانیان و به‌رچاوخستنى
رۆڵى گرنگى ئافره‌تان له نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه زیاتر بخه‌نه روو. به‌شدارى
كاریگه‌رمان هه‌بێ به تایبه‌تى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌ن چ له رێكخراوه‌كانى
ئافره‌تان یان لایه‌نه سیاسى و ئیداره و ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ هه‌وڵه‌كانیان چڕتر
بكه‌ن دوور له ئایدیاى حزبى و جیاوازى راكان و بیروبۆچوونه‌كان هه‌وڵى زیاتر بده‌ن
كه ئافره‌تان له هه‌رێمه‌كه‌مان زیاتر گرنگییان پێ بدرێ و مافه‌كانیان پارێزراو
تربێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئافره‌تان قوربانى زیاتر ده‌ده‌ن له هه‌موو بارودۆخه سیاسى
و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئافره‌تان ده‌بنه قوربانى خراپى بارى ئابورى و
سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى به پله‌ى یه‌كه‌م كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئافره‌تان ده‌بێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
باشى بژێوى و ئاستى ئابورى و خۆشگوزه‌رانى و سه‌قامگیرى سیاسى و و ئارامى وا ده‌كات
ئافره‌تان رۆڵى زیاتر یان هه‌بێ له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه و ده‌بنه فاكته‌رى
گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و ئاشتى له كۆمه‌ڵگه.