یەکەم زۆرانبازیی ئافرەتان لە سعوودییە بەڕێوەچوو

وەرزش
03/11/2019

بۆ یەکەمجار لە ریازی پایتەختی سعوودییە، رۆژی پێنج شەممە ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩  زۆرانبازی ئافرەتان WWE بەڕێوەچوو، تیایدا دوو ئەستێرەی ئەو یارییە، ناتالیا و لەیسی ئیڤانس بەشداربوون.
سعوودییە دەیەوێت لە رێگای ئەم چالاکییەکانە، وێنەی سعوودییە وەک وڵاتێکی داخراو و  بێ ئازادی بگۆڕێت. بەهۆی یاسای جلوبەرگی سعوودییە، ئەو دوو زۆرانبازە جلەکانی خۆیان لەبەر نەکرد و بەڵکو تەواو داپۆشراوبوون.
پێشتریش، چەند چاکسازییەک لە یاساکانی تایبەت بە ئافرەتان ئەنجامدراوە و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتبووەوە.
 

Designed and developed by AVESTA GROUP