کچانی ئەفرۆدێت بۆ یەکەمجار بوون بە پاڵەوانی کوردستان

وەرزش
04/10/2022

خولی بالەی یانەکانی کوردستان کۆتایی هات و کچانی یانەی ئەفرۆدێت توانیان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ببنە پاڵەوانی خولەکە. دوای ئەوەی ماوەی پێنج ساڵ بەبیانوی هەبونی قەیرانی دارایی هەموو یاریەکانی خولی کوردستان راگیرا بوون، ئەمساڵ بەشێک لە چالاکییەکان دەستیان پێکردەوە و لە خولی بالەی یانەکانی کوردستانیشدا کچانی یانەی ئەفرۆدێت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بوونە پاڵەوانی خولەکە. سەنگەر مستەفا، راهێنەری یانەکە لەبارەی سەرکەوتنەکەیانەوە وتی: کچە یاریزانەکانمان هەرچەندە خۆبەخشانە یاری دەکەن، بەڵام ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەشکرد و بەهۆیەوە توانیمان ببینە پاڵەوان.   خولی بالەی یانەکانی کوردستان لە دوو کۆمەڵە پێکهات بو هەر کۆمەڵەیەکیش لە چوار یانە، خولەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو یاری کۆتایش لەنێوان هەردوو یانەی ئەفرۆدێت و ئەکاد/عەنکاوە بەرێوەچو تیایدا کچانی ئەفرۆدێت بوون بە پاڵەوان.

هاوراز عه‌بدوڵا

Designed and developed by AVESTA GROUP