ڕەوشی وەرزش لەسنوری هەڵەبجەبەتایبەت بۆ ئافرەتان:

وەرزش
02/06/2024

ڕەوشی وەرزش لەسنوری هەڵەبجەبەتایبەت بۆ ئافرەتان:
لای ھەمووان ئاشکرایە کە وەرزشکردن بەسوودە بۆ توانای جەستەی و ڕێکی لەش و تەندروستی گشت تاکێک, بـۆیە لەسەرانسەری جیھان گرنگی بەوەرزش دەدرێت لەزۆرێک لەوڵاتان  وە وەرزش بووە بە سمبولی پێشکەوتن وبەرەوپێشچوونی وڵات.

بێگومان ئەمەش جێگای نیگەرانییە کە ڕەوشی وەرزش لەکوردستان بەتایبەت لەم سنورە بۆ ئافرەتان  لەڕوانگەی ھۆڵەکانەوە تاڕادەیەک باشە بۆلایەنی (تەندروستی،ڕەشیق،لەش جوانی) بەڵام لەڕوانگەی بوون بەیاریزانەوە  ڕەوشێکی خراپی ھەیە لەبەرئەوەی  وەرزش بۆبوون بە یاریزان و هاواری کردن بۆبوون بەیاریزان ناکرێت، ئافرەتێکیش بیەوێێ بێتەیاریزان وقۆناغەکان تێپەڕێنی لەهەربوارێکدا هەرزوو دەکەوێتەبەرلۆمەوتوانجی کۆمەڵایەتی، ئەمەش وادەکات کە زۆرێک لەو کەسانە لەنیوەی ڕێگا بگەڕێنەوە ئەو حەزو خولیایەی کە ھەیەتی وازی لێبێنێت، دەگمەن ئافرەتان توانیویانە ئەسپی خۆیان تاوبدەن و بگەنەخولیاو حەزەکانیان ئەویش لەسەر ئەرکی سەر شانی  خۆیان وپاڵپشتیان لێ نەکراوەیان زۆرکەم بووە، وەک پێوویست نەبووە کەهۆکارێکی سەرەکیشە بۆبێبەش بوون، لەبەژداری پاڵاوانیەکانیان لەناوخۆودەرەوەی هەرێم هیوادارین لەئایندەدا ئاوری جدی بدرێتەوەلەوەرزش بەگشتی وبەتایبەتی پاڵپشتی ئافرەتان بکرێ چونکەوەرزش سوودێکی زۆرباشی هەیەبۆلایەنی دەرونی وجەستەیش
سوودەکانی وەرزشکردن:
دابەزینی کێشی لەش
خۆپاراستن لەنەخۆشی
یارمەتی تەندروستی پێست دەدات
ڕێکخستی کردارەکانی لەش
باشبوونی باری دەروونی و ھەستکردن بەکەم بوونەوەی فشارە دەرونییەکان
بەبەردەوامی وەرزشکردن مرۆڤ دەپارێزێت لەپیربوون
وەرزشکردن یارمەتی ئافرەتانی دووگیان دەدات کە بەئاسانی منداڵەکەیان ببێت
کەم بونەوەی خەمۆکی وچالاک بوونی دڵ
کاریگەری ھەیە بۆ کەم کردنەوەی لەدەست دانی بیرەوەری و بیرکەوتنەوە
.سێوەحمەسعید

Designed and developed by AVESTA GROUP