مۆندیاڵی 2023ی ئافرەتان لە ئوستورالیا و نیوزلەندا بەڕێوەدەچێت

وەرزش
25/06/2020

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان، ناسراو بە فیفا، رایگەیاند، کە هەردوو وڵاتی نیوزلەندا و ئوستورالیا، مافی میوانداریکردنی جامی جیهانیی هەڵبژاردەکانی ئافرەتانیان هەیە لە ساڵی 2023، دوای ئەوەی زۆرترین دەنگی ئەندامانی فیفایان بەدەستهێنا.

دۆسییەی هاوبەشی نیوزلەندا و ئستورالیا، بۆ جامی جیهانیی ئافرەتان، توانی بە 4.1 دەنگی نوێنەری کیشوەرەکان بەسەر دۆسییەی کۆڵۆمبیا سەرکەوێت،کە  2.8 دەنگی بەدەستهێنا.  

 بڕیارە لە پاڵەوانێتی داهاتوودا داهاتوو ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ جامی جیهانی ئافرەتان بۆ 32 هەڵبژاردە زیاد بکرێت.

دۆسیەکەی وڵاتانی ئۆقیانووسیا بە پشتیوانی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا توانی ئەرکی میوانداریکردنی مۆندیالی 2023 بباتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هەڵبژاردەی ئوستورالیا لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا بۆ یاریی تۆپی پێ پاڵاوتنەکان دەکات و بەشداری پاڵەوانێتی جامی ئاسیاش دەکات.
لە لایەکی دیکەوە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا رایگەیاند ئامادەن بەبەهای 1 ملیار دۆلار پارە بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی ئافرەتان خەرج بکەن.

Designed and developed by AVESTA GROUP