سودەکانی هێلکە بۆ چاو
خواردنی گێزەر بۆ چاو و گەشاندنەوەی پێویستە؛ شارەزایان
ئاماژە بە خۆراکێکی تر دەکەن کە ڕەنگە زۆرمان بەگرنگ نەزانیبێ. خواردنی ھێلکە،
مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی لاوازبوون و شیبونەوەی خانەکانی چاو (التنكس
البقعی) کە لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەن توشی چاوەکان دەبێت و سەرئەنجام دەبێتە ھۆی
لەدەستدانی ھەستی بینین.
توێژینەوەیه‌كی ئوسترالی
لەسەر ٣٦٥٤ کەسی تەمەن سەروو ١٥ ساڵ، وە ئەنجامی توێژینەوەکە بەجۆرێک بووئەوکەسانەی
لە ھەفتەیەکدا یەک بۆ سێ ھێلکەیان خواردووە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شیبونەوەی
خانەکانی چاو ٪٤٩ کەمیکردووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە لە ھەفتەیەکدا کەمتر لە یەک
ھێلکەیان خواردووه.
خواردنی ھێلکە چونکە ماددەی گرنگی ئەوتۆی تێدایە کە
کاریگەری گەورەی ھەیە بۆ سەر تەندروستی چاوەکان، جگە لەوەی کە کۆمەڵێک ڤیتامینی
گرنگی تێدایە وەک و ڤیتامین D و B6 و B12، لەگەڵ کۆمەڵێک کانزای بەسود و پرۆتین. سەرەڕای ھەموو ئەمانە ھەنێدک کەس، پارێزی دەکەن
لە خواردنی ھێلکە بەھۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆلی تێدایە بەڵام هه‌روه‌ها ئاماژە
بەوە دەکەن کە ھیچ زیانێکی تەندروستی نیە ئەگەر
زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنی هیلكه.
سووده‌كانی هیلكه
ده‌بێته هۆى دابه‌زینى كێشى له‌ش
بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن
بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ
بۆ جوانكاری پێست به سوده و مووی جه‌سته
رێگه له زۆرخۆرى ده‌گرێت
شه‌كرى خوێن جێگر ده‌كات
خواردنی هێلكه ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌رێژه‌یه‌كی زۆردائه‌به‌زێت.
دروستبوونی ماسولكه‌ی له‌ش
سووده‌كانی هێلكه بۆ منداڵ
هێلكه برێكی زۆر پێكهاته‌ی به‌سودی تێدایه، ئه‌و پێكهاتانه‌ی له هێلكه‌شدا هه‌یه بۆ ته‌مه‌نی
منداڵی پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك پێی
بدرێت. خواردنی هێلكه بۆ منداڵ به‌سووده: هه‌ر بۆیه پێویسته منداڵ هه‌فتانه 2 جار هێلكه بخوات به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه، تا جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێت.
هێلكه ئه‌م سودانه‌ی بۆ منداڵ هه‌یه:
هێلكه برێكی زۆر پرۆتینی تێدایه كه‌یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی منداڵ ده‌دات
هێلكه بۆ به‌هێزكردنی ئاستی بینینی چاوی منداڵ هه‌روه‌ها رێگه ده‌گرێت له زه‌ردبوونی چاوی منداڵ.
یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشك ده‌دات،
هێلكه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی له‌شی منداڵ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی.
ئاماده‌كردنی: دڵخواز هه‌ولێری