توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌چ ئاستێكدایه؟
ئاماره‌كان و ژماره‌كان پێمان ده‌ڵێن كه توندوتیژی به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه
نیه و ساڵانه ئه‌گه‌ر جۆرێكیان كه‌می كردبێت له به‌رامبه‌ریدا جۆرێكی دیكه
رووی له‌زیادبوون كردوه ئه‌گه‌رچی له هەرێمی کوردستان یاسای تایبه‌تمان هه‌یه
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و دژ به ئافره‌تان به‌ڵام نه‌بۆته رێگر
بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ئه و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین
ئاماری توندوتیژییه‌كانی هه‌ولێره له به‌رواری 1ی مانگی ئایار بۆ 31ی تشرینی یه‌كه‌می
2020 كه پشت به‌ستراوه به زانیارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی دژ به ئافره‌تانی هه‌ولێر كه كۆی گشتی ( 1598 )ه و زیاتر ئه‌م جۆرانه‌ی
تێدا تۆماركراوه:
هەڕەشەكردن
(369)، لێدان (390)، كۆمه‌ڵایه‌تی (63)، هێنانی ژنی دووه‌م (22)، ناپاكی هاوسه‌ر(98)،
نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر(56)، ئابووریی (23)، له‌شفرۆشیكردن (3)، مه‌شروب خواردنه‌وه
(28)، وونبوون (6)، ده‌ستدرێژی سێكسی(15)، به‌شودانی به‌زۆر (2) ، ته‌قه‌كردن (10)
و خۆكوشتن ( 3)
راوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیلهام سه‌بری، سه‌باره‌ت به ئاست
و شێوازه‌كانی توندوتیژی ده‌ڵێت: توندوتیژی دیاردەیەکی جیهانییە ناتوانین بنبڕی بکەین
بەڵام بەهۆی هۆشیارکردنەوەی هەردوو رەگەز دەتوانین کەمی بکەینه‌وه. هۆكاره‌كانی
توندوتیژی زۆرن: توندوتیژی جەستەیی وەکو لێدان، توندوتیژی قسەی نەشیاو، توندوتیژی
سێکسی و توندوتیژی دەرونی ئەمانه هەموو دەگەرێتەوە بۆ ناتێگەیشتنی ئافرەت و پیاو
هەروەها ئایین و نەریتی کۆمەڵایەتی رۆڵی هەیە.
سه‌ره‌تا گرنگه تێگه‌یشتن له خێزانه‌وه دەستپێبکات تا دەگاتە
قوتابخانە و شوێنە فەرمییەکان، بۆ نمونە لە
ناو خێزان نابێت کچ بە پلە دوو حیسابی بۆ بکرێت. دیسان لە خێزان نابێت كه‌سی سێیەم
تەداخول بکات، ئەمە هەموی دەگەرێتەوە بۆ ناتێگەیشتن له‌نێوان ئه‌ندامانی خێزان كه
بۆ ئه‌م هۆکارەکانه ده‌گه‌ڕێته‌وه (جیاوازی
تەمەن، ئیهمال کردن ، درۆکردن، جیاوازی ئاستی خوێندن، بێ متمانەیی و خراپی باری
ئابووری ) ئەمانە هەموو هۆکارن و دەبێتە هۆی هێنانی ژنی دووەم یان ناپاکی هاوسەری،
بەداخەوە هەندێک كات ئافرەتان وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له هاوسه‌ره‌كانیان په‌نا بۆ كاری
هه‌ڵه ده‌به‌ن، ده‌كرێت ئه‌و هاوسەرانەی
لەیەکتر حاڵی نابن باشتره جیاببنەوە وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانیان نەک دواتر توشی
هەڵەی گەورە ببن .
پارێزه‌ر بێخاڵ عه‌بدوڵا بۆچوونی وایه لەبەرئەوەی توندوتیژی
دیاردەیەکە لە کۆمەڵگه جۆراوجۆرەکاندا بوونی هه‌یه بۆیە توێژینەوە و بەدواداچونی
زۆریشی لەبارەوە کراوە چ لە لایەن توێژەران و کۆمەڵناس و دەرونناسانەوە یان لەلایەن
رێکخراوەکانی تایبەتمەند بە مافەکانی مرۆڤەوە.
هەر کردەوەیەکی توندوتیژی کە بەهۆی جۆری توخمی مرۆڤەوە ئەنجام
دەدرێت و زیانی جه‌سته‌یی یان سێکسی یان دەروونی یان ئازاری ئافرەتانی لێدەکەوێتەوە
لە نێو ئەوانەشدا هەرەشەکردن لە ئەنجامی دانانی کردەوەیەکی لەم جۆرانە یان زۆرکردن
یان بێبەشکردن و زۆرە ملێیان لەئازادی یان
لە ژیانی گشتیدابێت یان ژیانی تایبەتی.
ئا: مه‌رزیه حسێن