ئاماره‌كانی توندوتیژی له ده‌وروبه‌ری سلێمانی چیمان پێده‌ڵێن؟
ساڵانه ئامار و رێژه‌ی توندوتیژی گۆرانكاری به‌سه‌ردا
دێت، له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه به‌پێی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری تاك
ئه‌و رێژه‌یه ده‌گۆرێت. رێژه‌ی توندوتیژی له ده‌وروبه‌ری سلێمانی واته له شار‌و
شارۆچكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی جیاوازی له‌گه‌ڵ ناو شاری سلێمانی هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا
له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازی ده‌بیندرێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین ژماره‌یه‌ك له‌و شارۆچكانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی
سلێمانین كه له‌رێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه به‌دواداچونیان
بۆ كراوه و ئاماده‌كراون.
له شارباژێر توندوتیژی دژ به ئافره‌تان بۆ ئه‌مساڵ
رێژه‌كه بۆ 3% كه‌میكردووه و به‌م جۆره‌یه:
یه‌ك ئافره‌ت خۆی كوشتوه به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌روونیه‌وه به‌ڵام
دوو ئافره‌ت به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه خۆیان سوتاندوه.
له سنوری عه‌ربه‌ت رێژه‌ی توندتیژی رووی له زیادبوون
كردووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌رووی توندوتیژی دهبنه‌وه ته‌مه‌نیان له‌نێوان
(25-34) ساڵیدایه.
له تاسڵوجه و به‌كره‌جۆ كوشتن و خۆكوشتن نه‌بوه به‌ڵام توندوتیژی هه‌بوه و سكاڵا تۆمار كراوه.
به هه‌مان شێوه له شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كوشتن، خۆكوشتن و خۆسوتاندن نه‌بووه
به‌ڵام سكاڵا تۆمار كراوه نزیكه‌ی 50 سكاڵا تۆمار كراوه و به به‌راورد به ساڵی
رابردوو رێژه‌كه كه‌می كردووه.
له سنوری دوكان و گونده‌كانی، رێژه‌ی توندوتیژی به‌م
جۆره بووه:
52 ئافره‌ت له‌لایه‌ن باوك، برا و هاوسه‌رو كه‌سوكاره‌وه
توندوتیژیان له‌گه‌ڵ كراوه. 10 ئافره‌ت لێیاندراوه، 6 ئافره‌ت له‌ماڵ ده‌ركراون،
5 ئافره‌ت خۆیان كوشتوه، 31 ئافره‌ت توندوتیژی ده‌روونیان له‌گه‌ڵ كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماری
توندوتیژی بەرامبەر ئافره‌تان له ناحیه‌ی
خه‌له‌كان و گونده‌كانی به‌مجۆره‌یه:
١٧ئافرەت
لەلایەن خیزانەکانیەوە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
٤ ئافرەت کۆتای‌یان بەژیانی خۆیان هێناوە بەخۆکوشتن
یان خۆسوتاندن٠
١٣ ئافرەت لێیان دراوە یان توندوتیژی ده‌روونیان
له‌گه‌ڵ كراوه.
هه‌روه‌ها له سنوری
شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ رێژه‌ی توندوتیژی به‌مجۆره‌یه: خۆكوشتن 3 ئافره‌ت، كوشتن 1
ئافره‌ت و توندوتیژی 28 حاڵه‌تی جیاواز بوه و به به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌كه كه‌میكردووه.
شنۆ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری
په‌روه‌رده‌یی سێ هۆكار بۆ توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ده‌ست نیشان ده‌كات و ده‌ڵێت:
پیاوسالاری لە کۆمەڵگەدا، نزمی ئاستی ڕۆشنبیریی تاکەکان و هەڵچوونی زۆر لەتاکەکاندا.
لە کۆمەڵگه‌ی پیاوسالاری
هەمیشە پیاو خۆی بەکەسی یەکەمی خێزان دادەنێت واته دەرچوون لە قسەی بەلایەوە شتیکی
زۆر سەختە هەربۆیە پەنا دەباتە بەر ئازاردانی دەروونی و جەستەی خیزانەکەی یان کچەکەی. یاخود بەهۆی نزمی
ئاستی ڕۆشنبیری، بەناوی کلتور و دینەوە هەموو خۆشیەکانی ژیان لێ قەدەغە دەکرێت هەر
لە هەڵبژاردنی خۆشەویستێک و هاوسەری دواڕۆژەوە و نەتوانیی دەربرینی هەست و سۆزەکانی و گەلێک شتی تر هەمووی بڤەو قەدەغەیە
. یاخود خودی ئافرەت قسەی نابەجێ بۆ ئافرەتێکی تر درووست دەكات و دەبێتە هۆكار بۆ
کوشتنی ئافرەتەکەی دیكه.
هەندێ پیاو کە ده‌بینن
خیزانەکانیان کەسێكی سەرکەوتون وە خۆیان ناتوانن بگه‌نه ئاستی خیزانەکانیان و پەنا
ده‌بەنەبەر توندوتیژی جا دەروونی بێت یان جەسته‌یی بۆئه‌وه‌ی هەمیشە بەخێزانەکانیان
بڵێن هەر من سەرکەوتووترم تۆ مێینەیت و نا‌توانیت
سه‌ركه‌وتووبیت.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری
توندوتیژی دژ به ئافره‌تان پارێزه‌ر سۆما عوسمان ده‌ڵێت: پێویسته بتوانین بەسەر
کێشەکانی خێزان زاڵ بین بۆئه‌وه‌ی لەنێوان ئه‌ندامانی خێزاندا هیج جۆرە توندوتیژیەک ڕوونه‌دات و ژیانێکی خۆش بنیاد
بنێن.
دەبێت فێربین کەبەشێوازێکی
جیاواز بەدوای ژیاندا بچین، ده‌بێت هاوسەران بۆزاڵبوون بەسەر کێشەکانیاندا پەیوەندی
نێوانیان بەهێز و پتەوبکەن لەکاتێکدا هیج ڕێگایەک نیە بتوانێت ئەو کێشانە چاره بکات
بەئاسانی کە لەنێوان هاوسەراندا ڕوودەدات. پێویستە ئەوڕێگایانە ئەنجام بدرێت کەوادەکات
لەنێوان هاوسەران هیج توندوتیژیەک ڕوونەدات و ژیانێکی خۆش و ئاسودەیان هەبێت. دەبێت
فێربن پێکەوە ئاشتی و سازان بکەن و بەشێوازێکی گونجاو و مەنتیقی گفتوگۆبکەن، دەرفەت
بەیەکدی بده‌ن بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ یەکتر و زیاترگرنگی بەیەکتر بدەن. لەكۆمەڵگەدا
ئەم کارانە وا دەکات ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ئا فره‌تان كه م بكات.
شەیما عه‌زيز،
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆچوونی وایه كه ڕێژەکە زۆر زیاترە لەوەی باس دەکرێت و ئافرەت
زۆرتر توندوتیژی بەرامبەرئەکرێت، بەڵام ئافرەتان ناتوانن بچنە دادگا یان سەنتەری
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی چونکە دڵنیانین له‌وه‌ی پارێزراو ئەبن چونكه وا
هه‌ست ده‌كه‌ن پاش ماوەیەك ئەیانده‌نه‌وە بەخێزانەکانیان و ده‌ترسن توشی كێشه‌ی گه‌وره‌تر
ببنه‌وه.
هه‌ندێك هۆکاری
وتوندوتیژی یان پاڵنەر هه‌یه وایکردوە رێژەکە زیاد بکات:
هۆکاری ئابووری كه سەرچاوەی ژیانە خراپی باری ئابووری هۆکارێكە بۆدروستبونی كێشەی خێزانی سەرکێشی بۆتوندوتیژی ودەرئەنجامەکەی ئەبێتە خۆکوشتن .
خێزان، کۆمەڵگە و ژینگە، کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر سروشتی مرۆڤ هەیە وئەم پاڵنەرە وائەکات مرۆڤ رەگەزپەرست بێت وبە مرۆڤی پلە دوو سەیری ئافرەت بکەن .
خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان کەبە شێكی زۆرله ئافرەتان بوونه‌ته قوربانی دەستی تۆرە کۆمەڵاتیەکان كه بەچه‌کی سپی ناوبراوە بۆ لە ناوبردنی ئافرەت .
راگەیاندن دەوری باڵای هەیەکە هه‌ندێكیان بە بێ ئیتیكی پیشه‌یی کار ئەکەن.
بێهێزو لاوازی وئیرادەنەبونی ئافرەت بەخودی خۆی هەندێکجار ئەوەندە بێ هێزە متمانە بەخود ناکات ئەمەش ئەگه‌رێتەوە بۆ کۆمەڵگە ئەوەندەیان پێوتوە تۆئافرەتی وەك پیاو نیت وایان لێکردوە نەتوانێ کێشه‌ی خۆی بۆکەس باس بکات وچارەسەری بکات، وایان لێکردوە ئەوئافرەتە گەرکێشەیەکی هەبوو واهەست بکات چارەسەر ئەوەیە خۆی بکوژێت بۆئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت .
هۆکاری سیاسی، ئێمە بەردەوام لەجەنگداین لەناوجەنگ لەدایكبوین وگەورەبوین ئەمەش وائەکات مرۆڤ شەڕانگیزبێت و كاریگه‌ری لەسەر دەرونی ئافرەت هه‌بێت.
ئاماده‌كردنی:
هێشوو دارا