زیانهكانی خەوتن بە ماکیاژەوە
پێویسته ئهو ئافرهتانهی کە ماکیاژی رووخساریان لێناکەنەوە
و شەوان پێشچوونە جێگەی نوستن دەموچاویان ناشۆن، رووخساریان زووتر لە تەمەنی خۆیان
نیشانەکانی پیری تێدا دەردەکەوێت لەگەڵ چەندهها گرفت كه بۆیان دروست دهبێت.
زیانەکانی خەوتن بە ماکیاژەوە بریتین
لە:
پەڵە لە رووخساردا زیاد دەکات.
رێگە خۆشکەرە بۆ شەقبردنی لێو.
تەندروستی قژ تێکدەدات.
دەبێتە هۆیپهیدابوونی لۆچى پێست و پووكانهوهی دەمارەكان.
رووخسار ماندوو دهردهكهوێت.
نیشانەکانی پیری خێراتر دەکات.
کونیلەکانی رووخسار زیاتر و گەورەتر دەکات.
هۆکارە بۆ ئاوسان و هەوکردنی چاو و هەڵوەرینی برژانگ.
ئامادهكردنی: دڵخواز ههولێری