برۆکلی
برۆکلی: یەکێکە لە سەوزە سوود
بەخشەکان كه دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاكان و دەبێتە ھۆی دروستکردنی کۆلاجین
لە جەستەدا و چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت.
سوودهكانی برۆكلی
خواردنی برۆکلی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.
رێگری دەکات لە کلۆربوونی ددانەکان، ھەروەھا دەوڵەمەندە بە کالسیۆم کە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی ددانەکان.
ڕێگری دەکات لە گەشهی خانە شێرپەنجەییەکان بهتایبهتی بۆ ئافرهتان زۆر پێویستە و ڕێگری دەکات لە توشبونیان بەشێرپەنجەی مهمك.
هۆكاره بۆ پاراستنی پێست و هێشتنەوەی خانەکانی پێست بەگەشاوەی.
شەکری خوێن ھاوسەنگ دەکات و سترێس کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لەدروستبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
چالاکی مێشک باشتر دەکات، رێگری دەکات لە بیرچوونەوەی تایبەتی کەسانی بەتەمەن
مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
کرداری ھەرسکردن باش دەکات، ههروهها چارەسەری قەبزی و ھەوککردنی قۆلۆن کەمدەکاتەوە.
ئێسک بەھێزدەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدات.
ئامادهكردنی: دڵخواز ههولێری