له گه‌رمیان ئافره‌تان له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌كان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن
ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیش به‌هه‌مان
شێوه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بێ به‌ش نیه
له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان به تایبه‌ت توندوتیژی ده‌رونی و ئابوری وجه‌سته‌یی
كه له‌لایه‌ن تاكه‌كانی خێزانه‌وه به‌رانبه ریان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی توندوتیژی له گه‌رمیان كه له
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان وخێزان وه‌رگیراوه
بۆ 2019 و ساڵی 2020 به‌م شێوه‌یه بووه:
كوشتن، خۆكوشتن و خۆسووتاندن نه‌بوووه ، به‌ڵام
توندوتیژی سێكسی 8 حاڵه‌ت تۆمار كراوه و 815 سكاڵا تۆمار كراون.
بۆ
ساڵی 2020 كوشتن نه‌بوه، خۆكوشتن 1 حاڵه‌ت
هه‌بوه و خۆسوتاندن نه‌بووه به‌ڵام توندوتیژی سێكسی 1 حاڵه‌ت بونی هه‌بووه و
سكاڵا 687 تۆماركراوه.
هه‌رچه‌نده ساڵی 2020 به‌راورد به ساڵی 2019 و ساڵانی
پێشوو ئاماره‌كانی توندوتیژی كه‌متر بووه و ڕێژه‌ی سكاڵا كه‌متره ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت كه توندوتیژی كه‌می كردبێت، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه ئه‌مساڵ به هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌بونی ده‌وامه‌وه رێژه‌ی سكاڵا كه‌میكردوه
نه‌ك كه‌مبونه‌وه‌ی كێشه‌كان. له لایه‌كی تریشه‌وه چالاكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن چالاكوان و ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تانه‌وه به‌هۆی كۆرۆناو
قه‌یرانی داراییه‌وه كه‌میكردووه و نه‌یانتوانیوه ئامانجه‌كانی خۆیان بپێكن و ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی جێهێشتووه. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی كه‌می
ئاماره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئافره‌تانی گه‌رمیان نه‌گه‌یشتونه‌ته
ئاستی رۆشنبیرییه‌كی وا كه له‌كاتی بونی توندوتیژی په‌نا بۆرێكخراوه‌كانی ئافره‌تان
و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ببه‌ن . بۆیه زۆرجار بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێر و هه‌ندێجار
كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه ئه‌م ماوه‌یه
ڕووییدا ئه‌ویش كوشتنی ئافره‌تێك بوو له لایه‌ن سێ براكه‌یه‌وه به بیانوی
پاراستنی شه‌ره‌ف !
یه‌كێكی ترله هۆكاره‌كانی بونی توندوتیژی له گه‌رمیان
ئه‌وه‌یه كه زۆر پابه‌ندی بیروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌كانن كه له‌رێی دابونه‌ریته‌وه
دروست بوه تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و حاڵه‌تانه ماوه كه ئه‌گه‌ر بزانرێ كچ و كوڕێك
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه ئه‌گه‌ر دواتر كوره‌كه بێته خوازبێنی كچه‌كه‌ش
زۆربه‌ی كات له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه ڕێگری له‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌كرێت. هۆكاری
سه‌ره‌كی توندوتیژی دژی ئافره‌تان په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاییه‌تیه چه‌قبه‌ستووه‌كانن
كه‌هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستا به‌و شێوه‌یه هاتوون، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی تێبینی
ده‌كرێت ساڵ له دوای سال به‌هۆی پێگه‌شتنی نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنیره‌وه تاڕاده‌یه‌كی
باش توندوتیژییه‌كان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ئه‌چن، به‌ڵام وه‌كو حاڵه‌تیش هه‌ربونی
هه‌یه .
یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كان ترسی ئافره‌تانه له كۆمه‌ڵگه
بۆیه زۆر جارئاماده‌ن ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رانبه‌ریان ئه‌كرێت په‌رده‌پۆش بكه‌ن،
بۆیه به‌داخه‌وه هه‌نێكات كاره‌ساتی دڵته‌زێنی وه‌ك كوشتنی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها
هه‌ڵه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌ویش هۆكارێكی تری زیادبوونی كێشه‌كانه و له‌كۆتاییشدا
ده‌بێته‌هۆی زۆربونی رێژه‌ی توندوتیژی. ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ئافره‌تان له هه‌وڵی
به‌رده‌وامین بۆكردنه‌وه‌ی كۆرسی ڕۆشنبیری تایبه‌ت به‌ئافره‌تان و خێزان بۆ چۆنێتی
به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاو كه‌مكرنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی هه‌ڵه به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن
ئافره‌تان و گه‌نجانه‌وه.
ئاماده‌كردنی : مه‌رزیه خه‌لیل