بنێشت جوین و كاریگه‌رییه‌كانی لەسەر جەستە

تەندروستی
14/12/2020


بنێشت: ئەگەر چی زۆرێک لە ئێمە ڕەنگە بنێشت جوین وەک شتێکی ئاسایی و ڕۆتین سەیر بکەین، بەڵام لە ڕاستیدا جوینی بنێشت چەندین کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەدا هەیە بەڵام پێویستە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت بەبێ شەکر بێت، چونکە شەکر زیان بە تەندروستیت دەگەیەنیت،
سووده‌كانی  بنێشت بۆته‌ندروستی مرۆڤ
یادەوەری بەهێزدەکات.
دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە.
هەستی ئارامبوونەوە بە جەستە دەبەخشێت.
چارەسەری وشکی دەم دەکات.
لەکاتی گەشتکردن ئازاری گوێ کەمدەکاتەوە.
یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات.
.بەسوودە بۆ تەندروستی شەویلگە
کاریگەری لەسەر کرداری هەرس دادەنێت.
ددانەکان دەپارێزێت و رێگری دەکات لە کلۆربونی ددان.
دڵەکزێ کەمدەکاتەوە ئەگەر لەدوای ژەمەکان بخورێت.
بۆنی دەم خۆشدەکات.
یارمەتی کەسانی جگەرەکێش دەدات واز لە خواردنی جگەرە بهێنن.
تەندروستی مێشک و گوێچکەکان باشتر دەکات.

دڵخواز هه‌ولێری

Designed and developed by AVESTA GROUP