دكتۆر دلێر ئاكرهیی: رەگەزی مێ رێژەی پەستانی خوێنی لە پیاو كهمتره، لەبەر کاریگەری هۆرمۆنی ئافرەت
پهستانی خوێن
چیه؟ هۆكار و نیشانهكانی بهرزبوونهوهی پهستانی خوێن چین؟ بۆ وهڵامدانهوه
و گفتوگۆكردن لهسهر فاكتهره مهترسیدارهكانی پهستانی خوێن، دكتۆر (دلێر ئاكرهیی)
تیشك دهخاته سهر ئهم نهخۆشیه و باس لهسهرجهم لایهنه جیاوازهكانی دهكات.
دكتۆر دلێر دهڵێت:
پەستانی خوێن بریتییە لەو پاڵەپەستۆیەی خوێن لەسەر دیواری خوێنبەرەکان دروستی
دەکات لە ئەنجامی لێدانی دڵ بو هەموو بەشەکانی لەش.
هەروەها ئەو
فشارەیە کە لەسەر خوێنبەرەکان لەگەڵ هەر ترپەیەکی دڵ دروست دەبێت.
پەستانی خوێن:
بریتییە لە دوو ژمارە پەستانی گورجبوونی ماسولکەکانی دڵ و پەستانی خاوبوونەوەی
ماسولکەکانی دڵ.
پەستانی
گورجبوونەوەی ماسولکەکانی دڵ: بریتییە لەو فشارەی کە لەسەر دڵە لە کاتی گورجبوونی
ماسولکەی دڵ، بەڵام پەستانی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی دڵ
بریتییە لەو
فشارەی لە کاتی خاوبوونەوەی ماسولکەی دڵ بۆ کەسێکی پێگەیشتووی ئاسایی.
پەستانی خوێن:برێتییە
لە پەستانی گوررجبوون لەسەر پەستانی خاوبوون و
پەستانی
گورجبوون رێژەکەی لە نێوان ٨٠ تا ١٢٠ ملم جیوە و پەستانی خاوبوون
رێژەکەی لە
نێوان ٦٠ تا ٩٠ ملم جیوەیە، بەڵام بێگومان
لە سەرچاوەیەک بۆ سەرچاوەیەکی دیکە ئەو رێژەیە دەگۆڕێ.
ئاماژه به هۆکارەکانی
بهرزبونهوهی پهستانی خوێن دهكات و دهڵێت:
دوو جۆری
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەیە:
١- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی بنەڕەتی
٢- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی دوویی
سەبارەت جۆری
یەکەم بنەرەتی تا ئێستا هۆکاری دیار نییە و سەبارەت بە جۆری دووەم، ئەم جۆرە بەهۆی
چەند حاڵەتێکی نەخوشی دروست دەبێت، وەکو:
١- کێشەکانی گورچیلە
٢- نەخوشییەکانی رژێنی ئەدرینالین
٤- نەخوشییەکانی رژێنی دەرەقی
٥-نەخوشییەکانی زکماکی دەماری خوێن و دڵ
٦- دەرمان وەکو دەرمانی ئەنفلوەنزا، دەرمانی
دووگیانی و ماددە وەکو کۆکایین.
ههروهها دكتۆر
دلێر باس لهفاکتەری مەترسیداری ئهم نهخۆشیه دهكات:
١- تەمەن، لە کاتی بەرزبوونەوەی تەمەن رێژەی
ئەگەری نەخوشی پەستانی خوێن بەرزتر دەبێت ئەویش لەبەر دوو هۆکار، یەکەم
تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان،
دووەم کەمبوونی
توانای لێکڕاکێشانی خوێنبەرەکان، ئەمەش لە تەمەنی سەرەوەی ٦٠ ساڵی
و لە رەگەزی نێر
ولە تەمەنی سەرەوەی ٦٥ ساڵی لە رەگەزی مێ دیار دەبێت.
٢- فاکتەری جۆری پێست، رەشپێستەکان وەکو
ئەفریقی رێژەی تووشبوانی بۆ نەخوشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن زیاترە.
٣- مێژووی نەخۆشی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن لە
خێزاندا
٤- قەڵەوی و کێشی زۆر دەبێتە پەستان لەسەر
خوێنبەرەکان
٥- تەمەڵی و کەم جوڵەیی
٦- جگەرە و نێرگەلەکێشان
٦- بەکارهێنانی رێژەی زۆر لە خوێ
٧- کەمی رێژەی پۆتاسیۆم
٨ – بەکارهێنانی ماددە کحولییەکان
٩- تێکچوونی باری دەروونی
١٠- نەخۆشییە درێژخایەنەکان
*پەستانی زۆر و بەردەوام لەسەر دیواری
خوێنبەرەکان، رەنگە لە داهاتوو چەند
کێشەیەک
دروستبکات، وەکو لەناوچوونی بۆڕییەکانی خوێن و بەشێک لە ئەندامی
جەستە، وەکو دڵ
و گورچیلە وهەروەها چەندین کێشەی دیکە وەکو :
١-وەستانی دڵ لە ناکاو
٢-پەکەوتنی دڵ
٣-پەکەوتنی گورچیلە
٤-کێشەکانی چاو و لەدەستدانی بینین
٥- کێشەکانی مێشک و دەمار
له نیشانەکانی بەرزبوونەوەی
پەستانی خوێن، دكتۆر دلێر ئاماژه بهم خاڵانهی خوارهوه دهكات:
١- ژانەسەرێکی توند، بە تایبەت لای پشتی سەر و
مل
٢- سەرسوڕان و لەدەستدانی هاوسەنگی لەش
٣- هەناسە تەنگی
٤- ئەگەری خوێنبەربوون لە لۆت هەیە
٥- بێهێزی
نزمی پەستانی
خوێن بریتییە لە نیشانەکانی دابەزینی
پەستانی خوێن
١- سەرسوڕان
٢-لەهۆشخۆچوون
٣- ناڕێکی لەبینین
٤- هێڵنج
٥-ماندوبوون
٦-بێهوشبوون
*رەنگە پەستانی خوێن لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە
بگۆڕێت، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێک
١- تەمەن
٢- رەگەز، لەرەگەزی مێ رێژەی پەستان کەمترە لە
پیاو، ئەگەر هەمان تەمەنیش بێت، ئەویش لەبەر کاریگەری هۆڕمۆنی ئافرەت کە
یارمەتیدەرە بۆ رێکی لێدانی
دڵ و پەستانی
خوێن، هەروەها رێژەی پەستانی خوێن لەکاتی دووگیانی
بەرزدەبتەوە،
ئەمەش لەبەر کاریگەری هۆڕمۆنی بەرپرسیار بو پڕۆسەی دووگیانی، بەڵام لە کاتی
کۆتاییهاتنی ماوەی دووگیانی، رێژەی ئاسایی
پەستانی
دەگەڕێتەوە .
٣- دەرمان وەکو دەرمانی ئازارشکێنەکان و
کورتیزون
٤- خواردنی ماددە کحولییەکان
٥- مادە هۆشبەرەکان
٦- چەند نەخۆشییەک و کەمخوێنی
٧- دڵەڕاوکێ (سترێس)
دڵخواز ههولێری