سوده‌كانی خوێندنه‌وه بۆ منداڵ
هه‌موو مرۆڤیك بۆ گه‌شه‌دان به توانا هزرییه‌كانی پێویستی
به خوێندنه‌وه هه‌یه كه به‌رده‌وام وای لێده‌كات تێگه‌یشتنی بۆ گۆرانكاری و
پێشهاته‌كان فراوانتربێت. خوێندنه‌وه كاتێك به‌رهه‌می هه‌یه كه خوێنه‌ر له ته‌مه‌نێكی
زووه‌وه ده‌ست بكات به خوێندنه‌وه بێگومان باشترین قۆناغیش ته‌مه‌نی مناڵیه كه
ده‌بێت دایك و باوك هه‌ر زوو ئه‌و ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ و مناڵه‌كانیان فێری
خوێندنه‌وه بكه‌ن، ڕۆژانه هه‌وڵبده‌ن منداڵه‌كانیان فێر بكه‌ن با كاتێك ته‌رخان
بكه‌ن بۆ خوێندنه‌وه. سه‌ره‌تا ده‌توانن
فێرى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى منداڵانه‌یان بكه‌ن، دواتر ئه‌گه‌ر بتوانن جگه له‌زمانى
خۆى به‌زمانێكى دیكه كتێب بخوێننه‌وه ئه‌وا ده‌بێته باشترین یارمه‌تىده‌ر بۆ
چالاكبوونى مێشك و تێگه‌شتن.
دۆزینه‌وه‌ی
په‌رتووكی گونجاو به‌پێی ته‌مه‌نه‌كانی منداڵ، ڕێگه‌یه‌كه بۆ باش پێگه‌یاندنی
منداڵ كه پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی منداڵ به‌ئاراسته‌یه‌كی
دروست له‌داهاتوودا نووسه‌ر‌و خوێنه‌رێكی به‌توانا و باشیان لێ به‌رهه‌م دێت.
یه‌كێك له سووده
دیاره‌كانی خوێندنه‌وه فێربوونی زمان و باشبوونی ئاستی قسه‌كردن و تێگه‌یشتنى
منداڵه بۆ زمانێكی دیكه، بێگومان ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات به
زمانێكی دیكه كتێب بخوێنێته‌وه. كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی هه‌یه له‌ڕووی پیشه‌یی
یان خوێندن و ئه‌ركه‌كانیه‌وه، چونكه جۆره‌ها زانیاری وه‌رده‌گرێت له بواری
جیاواز و سوودی لێ ده‌بینێت بۆ ژیانی رۆژانه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئه‌كادیمیه‌وه
ئاستی زیره‌كی منداڵ به‌هۆی خوێندنه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و واده‌كات ئه‌نجامێكی
باشتریان له خوێندن هه‌بێت.
خوێندنه‌وه‌ی
فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تی كه په‌یوه‌ندییه‌كی
گرنگه له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، فێری متمانه‌پێكردن، به‌رپرسیارێتی،
هاوكاریكردن و لێبورده‌یی ده‌كات، له هه‌مانكاتدا منداڵ فێر ده‌بێت چۆن ڕه‌فتار
له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌دا بكات كه رۆژانه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ
تێپه‌ربوونی ژیانیشدا فێری شتی زیاتر ده‌بن و ڕێنمایی ده‌كات كه چۆن له‌كاتی
ڕووداوه‌كاندا به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆیان بگونجێنن و به‌سه‌ركه‌وتوویی
به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت. كتێب خوێندنه‌وه منداڵ به‌ره‌و جیهانی زانیاری و فێربوون
ده‌بات، یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئه‌زموونی ژیان بكات.
Bottom of Form