ماسی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌سووده
بە یەکێک لە باشترین خۆراکە تەندروستییەکان دادەنرێت
کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣و ڤیتامینەکان، ئەگەری چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك به نه‌خۆشی
تووشبوون بە شێرپەنجە و دڵ کەمدەکاتەوە. ئه‌و ترشه چه‌ورییه‌ی له‌ناو هه‌ندیك جۆری ماسیدا
هه‌یه ده‌بێـته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی به‌توشبوون به‌نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كان.
سووده‌كانى خواردنی ماسی
بۆ پاراستنی تەندروستی چاو به‌سووده.
دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی مێشک و پتەوبوونی ئێسک،
یارمەتی باشتربوونی یاده‌وه‌ری ده‌دات به‌گه‌نجان.
هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات لە سەرهەڵدانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
خواردنی ماسی لەماوەی دووگیانی، یارمەتی گەشەی مێشكی دەدات و توانای فێربوون و جوڵەی کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا زۆرتر دەکات.
هەروەها دوودڵی و فشار کەمدەکاتەوە خواردنی ماسی، دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
ماسی یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان.
خواردنی ماسی ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، وەک شێرپەنجەی کۆڵۆن و قوڕگ.
دڵخواز هه‌ولێری
.