سوده‌كانی مێوژ بزانه
مێوژ: یەكێكە لە خواردنە بە سوودەكان بۆ تەندروستی
مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت. خواردنی مێوژ بڕێكی زۆر كالسیۆم لەخۆی دەگرێت و
دەتوانێت ئێسكەكانت بەبەهێزیی بهێڵێتەوە و پتەوی بكات، ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده
خۆراكییه‌كان و ڕیشاڵه ماده‌كان، جگه له‌وه‌ش پێكهاته‌كه‌ی بڕێكی زۆر ڤیتامینه‌كانی
"ئه‌ی و بی و به‌تایبه‌ت سی" تێدایه:
سووده‌كانی
مێوژ
دڵ به‌هێز ده‌كات، كۆنتڕۆڵی په‌ستانی خوێن ده‌كات و چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مخوێنی.
له به‌ھێزكردنی ددان و چاو و ئێسكه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه.
مێوژ رێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌دا رێكده‌خاته‌وه و له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌تپارێزێت.
باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و له ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌تانپارێزێت.
مێوژ ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان، به‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و خانه تووشبووه‌كان له‌ناوده‌بات.
هه‌روه‌ها بۆ ئافرەتانی دووگیانیش بەسوودە و كۆرپەكانیان دەپارێزێت و بەدووریان دەخاتەوە لە مەترسیی لەبارچوون.
به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌وكردنی سنگیان هه‌یه.
مێوژ رەحمی ئافرەتان بەهێز دەكات.
چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.
میزه‌ڕۆ پاك ده‌كاته‌وه له پاشماوه‌ی هه‌وكردن و ره‌مل.
چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان.
توانای ھه‌یه شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن نه‌ھێڵێت.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش و سووتاندنی كالۆری له‌ش به‌سووده.
رێگره له‌وه‌ی دره‌نگتر تووشی قژ رووتانه‌وه ببیت.
گورچیله‌كان به‌شێداری ده‌هێڵێته‌وه و به‌ردی گورچیله ناهێڵێت.
ئاماده‌كردنی:
دڵخواز هه‌ولێری