كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێگه‌یشتنی بۆ جێنده‌ر و پرسی یه‌كسانی له چ ئاستێكدایه؟
پرسی یه‌كسانی و تێگه‌یشتنی چه‌مكی
جێنده‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، پرسێكی نوێیه و پێویستی به گفتوگۆكردن و
كاركردن هه‌یه، له‌م روانگه‌وه ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ (هودا سابیر زەنگەنە) شاره‌زا له بواری پرسی یه‌كسانی
جێده‌ری، گه‌نگه‌شه‌كرد.
تێگه‌یشتن
له جێنده‌ر و دروستكردنی (ڕۆڵه جێنده‌رییه‌كان) له بواری
كاركردن، سیاسه‌ت، خێزان و بواره‌كانی تردا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوریدا چۆن ده‌بیندرێت، هودا
سابیر ئاماژه بۆ ده‌كات كه بەگشتی تا ئێستا له‌ڕوی زانستییه‌وه تێگەیشتن لە چه‌مكی
جێندەرو ناوەرۆكەكەی له كوردستان بنه‌مای نه‌گرتوه و نه‌بۆته پرسێكی گرنگ و
گشتگیر نه له‌سه‌ر ئاستی تاك و نه له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری و ته‌نانه‌ت
دادوه‌ریش، ئه‌توانم بڵێم هۆكاری به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و نه‌بونه بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی
و شۆڕنه‌بونه‌وه‌ی بۆناو ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی
هاوكات كایه‌كانیتریش به ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان و زانكۆكانیش، نه‌بونی
تێگه‌یشتنێكی زانستییانه‌یه له چه‌مكی یه‌كسانی جێنده‌ری و تێكه‌ڵكردنییه‌تی به
كۆمه‌ڵیك لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رهه‌ڵستی زیاتربێت له وه‌رگرتن
و گونجاندنی له‌ناو كۆمه‌ڵگه.
به‌داخه‌وه نوخبه‌یه‌كی زۆر كه‌م
له كوردستان هه‌وڵیانداوه له ڕوی زانستییه‌وه شرۆڤه‌ی ئه‌م چه‌مكه بكه‌ن و هه‌ولی
ناساندن و گونجاندنی بده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ها و یاسا و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌و
هه‌وڵانه‌ی تائێستا له هه‌رێمی كوردستان دراوه هه‌وڵی به‌شێك له چالاكوانان و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌گشتی و به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی ژنان و هه‌ندێك
له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، به پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زۆرباش له ئاستی تێگه‌یشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مواری هه‌ندێ
ماده‌ی یاسایی و دامه‌زراندنی ده‌زگا ئیدارییه‌كان و چه‌ندین بڕیاری گرنگ به‌ڵام
تائێستا پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری پرسێكی بڤه‌یه و خۆلادانی ئاشكرا هه‌یه له
بواره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی جێنده‌ری، به‌جۆرێك كه ده‌یانه‌ویت هه‌رچۆنیك
بێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ چه‌مكه‌كه بدۆزنه‌وه و په‌رده‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌قیقه‌ت و
ماهیه‌تی چه‌مكه‌كه‌دا بده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن و شێواندنی پرسه‌كه‌یه
نه‌ك بنه‌مای زانستی. ئه‌مه‌ش گشت بواره‌كانی خێزانی و سیاسی و ئیداری و ئابوری و
ته‌نانه‌ت هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی
خوێندنیشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و باڵای گرتۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی بزوتنه‌وه‌ی
فیمینیزمی له‌كوردستان گفتوگۆی زۆر ده‌كرێت، به‌و مانایه‌ی ده‌توانین بڵێین له
كوردستان شه‌پۆل و رێبازه‌كانی فیمنیزمی بونی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه فیمنیسته‌كانی
كورد درێژه‌پێده‌ری هه‌مان هزری فیمینیزمی رۆژئاوان یاخود دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی
تایبه‌تن، له‌م روانگه‌وه هودا سابیر وه‌ك شاره‌زای یه‌كسانی جێنده‌ری ده‌ڵێت:
له
بنه‌مادا به‌بێ تێگه‌یشتن له هزری فیمینیزم و به‌بێ بونی ڕۆشنبیریی فیمێنیستی
ناتوانین باس له‌بونی بزاڤی فێمێنستی بكه‌ین له كوردستان كه له‌سه‌ر بنه‌مای
ئایدۆلۆژیای فێمینیزم بنیاد ده‌نرێت، هزری فێمێنیزم له‌سه‌ر سێ پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی
گه‌شه ده‌كات ئه‌وانیش سێكوچكه‌ی ( ئایدۆلۆژیا- سیاسه‌ت – جێنده‌ره)، ئه‌وه‌ی
ئێستا له جیهاندا بڵاوه به‌رهه‌می سێ قۆناغی ئه‌م بزاڤه‌یه كه تائێستاش به‌رده‌وامه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر جۆره ڕێبازێكی هزری و ئایدۆلۆژیایی جیاواز فێمینیزم
له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه شرۆڤه ده‌كه‌ن و دایده‌ڕێژنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و
مانایه نایه‌ت بڵێین له كوردستان هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی فێمێنستی نه‌بوه، ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین بزاڤ و هه‌وڵ و گروپی جیاواز هه‌بوه به
تایبه‌ت له ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕین و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوتریش دوای ساڵی 2003 كه
تاڕاده‌یه‌ك بارودۆخه‌یه له‌بارتربوو. ڕه‌نگه به‌پێی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌ندێجار
جۆری چالاكی و دروستبونی گروپ و رێكخراوه‌كان جیاوازی هه‌لبگرێت به‌ڵام له‌ڕوی
بروابون به بنه‌ماكانی هزری فێمینیزم هیچ جیاوازییه‌ك نیه و خۆی له‌چوارچێوه‌ی
یه‌كسانی و به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌موو جیاكارییه‌ك و نا دادپه‌روه‌رییه‌ك ده‌بینێته‌وه
و هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر پایه‌كانی هزری فێمێنیزمی بوه به‌ڵام زۆری ماوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی
بچنینه‌وه.
پرسی یه‌كسانى جێنده‌رى و پێچه‌وانه‌كه‌شی
جیاكاریى جێنده‌رى، كاریگه‌رییه‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا چیه، هودا
سابیر زه‌نگه‌نه بۆچونی وایه كه یه‌كسانی جێنده‌ری یه‌ك له
پایه گرنگه‌كانی دادپه‌روه‌رییه له هه‌ریه‌ك له كایه‌كانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی
و ئابوری و یاسایی، شۆڕبونه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی هزری یه‌كسانی جێنده‌ری بۆناو سیسته‌می
په‌روه‌رده‌یی و دواتریش سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تێپه‌ڕاندنی قۆناغی
ستته‌مكاری و نادادپه‌روه‌ری و بێ به‌هابونی مرۆڤه به‌ره‌و قۆناغی سه‌روه‌ری مرۆڤ
و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتن كه ئه‌مه‌ش به‌بێ قوربانیدان هه‌رگیز به‌ده‌ست
نایه‌ت. هه‌ر ئه‌و نایه‌كسانی جێنده‌رییه وایكردووه لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی
دروست ببێت و ئه‌و هه‌موو كێشه و كوشتار و تۆڵه و بێ متمانه‌ییه له‌ناو كۆمه‌لگه
دروست ببێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشێلكردنی ڕێكه‌وتننامه و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵتییه‌كانه.
خۆی یه‌كسانی جێنده‌ری ده‌بێت وه‌ك سیسته‌م كاری له‌سه‌ر بكرێت جا ئیتر ئه‌و سیسته‌مه
ده‌بێت بخرێته ئه‌جێندای كۆی ده‌سه‌ڵات و كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و
گشت بواره‌كانی ژیانه‌وه، به‌ڵام له هه‌موی گرنگتر په‌روه‌رده‌یه له‌سه‌ر ئاستی
تاك و خێزان به گشتی.
خه‌باتی ئافره‌تان و ژنانی
كوردستان له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كسانیه له‌ناو سه‌رجه‌م سێكته‌رو كایه جیاوازه‌كاندا،
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و خه‌باته هاتونه‌ته دی یان هێشتا پێویست به به‌رده‌وامیدان
هه‌یه، له لایه‌نه‌وه هودا سابیر ده‌ڵێت: پرۆسه‌ی دروستكردنی گۆرانكاری
به‌گشتی و گۆڕینی هزری مرۆیی پرۆسه‌یه‌كی دوور مه‌ودایه و پێویستی به زه‌مه‌ن و
قوربانیدان هه‌یه، پرۆسه‌ی گۆڕانی ئه‌قڵیه‌ت وه‌ك دروستكردنی شه‌قامێك یان باڵه‌خانه‌یه‌ك
نیه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ته‌واو ببێت و به‌رجه‌سته ببێت به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی
قورس و پڕ ئاسته‌نگ و قوربانیدانه و پێویستی به چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه هه‌تا
ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و كاره‌كانی ئێستامان به ته‌واوی ده‌ربكه‌وێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه
نیه كه به ڕه‌شبینییه‌وه هه‌نگاو بنێین بە دیدی من ئەو هەنگاوانەی نراون و ئەو
دەستكەوتانەی تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەدەستهاتوون لەماوەیەكی مێژوویی
كورتدا، دەبێ بە بایەخەوە بۆیان بڕوانیین، بەڵام كاری زۆرمان ماوە بیكەین له‌سه‌ر
گشت ئاسته‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ ده‌سه‌لاتی ( یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ری)،
هه‌روه‌ها له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ئاستی خوێندنی په‌روه‌رده‌یی و باڵا به
تایبه‌ت زانكۆكان كه به‌داخه‌وه له ئێستادا نه‌یانتوانیوه وه‌ك ناوه‌ندێكی مه‌عریفی
ڕۆڵیان هه‌بێت له بنیادنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لگه و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه‌كاریگه‌رییان
هه‌بێت به‌سه‌ر یاسا و بڕیاره‌كانی ناوه‌نده‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، هێشتا زۆرماوه تا
هاوسه‌نگی بۆ كۆمه‌لگه بگه‌ڕێنینه‌وه، هێشتا تۆوی یه‌كسانی جێنده‌ری نه سه‌وز
بوه و نه چرۆی كردوه ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئێستادا چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكن
پێویستییان به گه‌شه‌پێدان و هه‌نگاوی زیاتر هه‌یه، چونكه یه‌كسانی جێنده‌ری ته‌نها
به‌رامبه‌ركردن و یه‌كسانكردنی ژماره‌ی ژن و پیاو نیه له ده‌زگاكاندا، یه‌كسانكردنی
ژماره‌كان به‌شێكی زۆر ساده‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی یه‌كسانی جێنده‌رییه به‌ڵام ڕۆحی یه‌كسانی
جێنده‌ری ده‌رفه‌تی یه‌كسانه له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و شاره‌زایی و لێهاتویی كه‌سه‌كان
بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو، به‌و واتایه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ری له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدایه نه‌ك فه‌رزكردن و ئه‌فزه‌لیه‌تدان به ڕه‌گه‌زێك ته‌نها له‌به‌ر
جۆری ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی ماوه بیڵیم ئه‌وه‌یه كه پێویسته كۆمه‌لگه له‌و
چه‌واشه‌یه ڕاست بكه‌ینه‌وه كه چه‌مكی یه‌كسانی به واتای وه‌كویه‌كبونی ژن و
پیاو نایه‌ت، به‌ڵكو چه‌مكی یه‌كسانی زۆر جیاوازه له وه‌كویه‌كبون، ژن و پیاو له
بنه‌مادا جیاوازن و ئه‌مه هه‌قیقه‌تێكی ڕه‌هایه، به‌ڵام یه‌كسانن له پێگه و
ڕۆڵ و توانا و كاریگه‌ری و هاوبه‌شی و بڕیار و هاوژیانیدا به‌گشتی.
ئاماده‌كردنی: هێلین میدیا