8ی مارس، ده‌توانێت بیرخه‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی مافی ئافره‌تان بێت؟
رۆژی
جیهانیی ئافره‌تان كه ده‌كاته 8ی مارس، له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئافره‌تان جه‌خت
له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان
شێوه له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان داوای چه‌سپاندنی یه‌كسانی و به‌ده‌ستهێنانی ماف ده‌كه‌ن.
له‌م روانگه‌وه، رووناك فازڵ،
چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: ئه‌گەر لە ڕووی مێژووی سەیری ئەم ڕۆژە
بكرێت ئەوا مێژوو پێمان دەڵێت لە جیهان بەگشتی سەردەمانێك كە ئافرەت بەتایبەت
كەباسی ئەوروپا و ئەمریكا و ئەو ووڵاتانەی لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و
پیشەسازی و سیاسی دا لە وەرچەرخان دابوون.
ئامانج
لێرەدا ئەوەیە كە وا بزانرێت ئەم بۆنە تەنها ڕۆژێك نییە دانرابێت بۆ ئاهەنگ گێڕان
، بەڵكو ئافرەت كەداوای مافیان كردووە وەك ئەوەی كە كرێی كاركردن و دەنگدان و
بەشداری پێكردنیان لە جومگەكانی بەڕێوەبردن و سیاسەت، بەڵام بەدروشمی ئەوەی كە ئافرەتیش بەتواناو لێهاتوویی
زیرەكی خۆی ئەتوانێت بەشدار بێت و گۆڕانكاری بكات ، تەنانەت دروشمیان ئەوە بووه
بەدەستێك گوڵ و بەدەستێك نان، نان واتە ئافرەت هەم خێزان و ماڵی بەڕێوەبردووە و
میهرەبان و ئاشتیخوازە هەم كاریكردووە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان.
گەر
باسی میللەتی كورد بكەین گەرچی كەم وكوڕی هەبووە بەڵام تاڕادەیەكی باش ئافرەت جێگەی ڕێزبووە
لەلایەن خێزان و كۆمەڵگاوە ، ڕاستە ئێستا
زیاتر مافیان دەستە بەركراوە لەڕووی
كاركردن و خوێندن و بەشداریكردنیان لەزۆر بواردا، بەڵام جێگەی داخە كە دەبینین
ڕئژەی كێشەو توندوتیژی زۆربووە، بۆیە ئەبێت پێش هەمووشت ئافرەت بەم پێگەو ڕێزەی خۆی
هەوڵ بدات و فاكتەر بێت لە كەمكردنەوەی ئەم كێشە و لێكترازان و لێك تێنەگەیشتنە لە
گەڵ كۆمەڵگهدا.
ئافرەت پێویستە كار لەسەر بەهێزكردنی كەسایەتی
خۆی بدات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم ڕۆڵەی هەبێت و مافەكانی دەستە بەربكات، ئەویش
لەڕێگەی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و كە ئێستا زۆر ڕێگە بەردەستن
بەهۆی تەكنەلۆجیاوە، یاخود لەڕێگەی بەشداری خول و چاڵاكی سیمینارەوە، كە بێگومان
لێرەدا دامودەزگاو حكومەت ئەبێ یارمەتیدەربن
ڕۆڵی كارایان هەبێت ، چونكە گومانی تێدانییە ئافرەت چەندی ببێتە خاوەن كەسایەتیەكی
بەهێزو متمانە بەخۆ ئەوەندە زیاتر و باشتر دەتوانێت ڕووبەڕڕوی كێشەو گرفتەكان
ببێتەوە كەدێتە ڕێگای و ئەتوانێت زیرەكانە
مامەڵە لە گەڵ كەلتورو كۆمەڵگه بكات و لە ئەنجام دا ڕۆڵی كارای دەبێت.
میدیاكار
ئه‌میره ئه‌نوه‌ر، پێیوایه كه هێشتا له‌زۆربەی وڵاتانی جیهان ئافره‌ت رووبەڕووی
توندوتیژی دەبێتەوە، جۆرەكانی توندوتیژی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنكی تر دەگۆڕێت، ئەوەی
لە كوردستان رویداوە كوشتنی ئافره‌ت بەچەك
زۆرەو كەواتە زۆربەی زۆری خێزانەكان چەكی
بێ مۆڵەتیان هەیە.ئافره‌ت پيويستى به رۆزيك نيه، بۆبه ده‌ستهێنانى كه سێتى خۆى ده‌بيت هه موو رۆزيك هه وڵ بدات تا كه‌سێتى خۆى
بسهلمێني تا بوونى هه‌بێت.
با له
م ٨ى مارسه وه پێكه‌وه ئێمه‌ى ئافره‌ت نهڵێیين مافمان پێ بده‌ن، چونكه ماف نادرێت ده سه ندرێت، بابۆ به ده ستهێنان و سه ندنى مافى خۆمان كاربكه‌ين. يه كسانبوونى خۆمان له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى
به‌رامبه‌ر بكه‌ينه يه‌ك، له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا تاچیتر ئێمه ى ئافره‌ت وه‌ك كاڵایه ك ته‌ماشا نه‌كرێن
ته نيا پێمان نه‌ڵێن وه‌ك ئافره‌ت ده‌بێت له ماڵ بن و مناڵ بخه‌نه‌وه و نان ئاماده‌بكه‌ن
و كاری ناوماڵ بكه‌ن.
په‌ری عومه‌ر ئه‌سعه‌د، نوسه‌ر ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه مافی ئافرەت یاخود بەدەستهێنانی ئەو مافانه‌ی پەیوەندیدارە بە ئافره‌ت،
هەڵبەتە ئەم بانگەشەیە یان با بڵێین ئەم بزاڤە لە سەدەی نوزەدەهەمەوە هەوڵی بۆ
دراوە و دروستبووە، لەسەدەی بیستەمیش پەرەیپێدرا و تەشەنەی کرد، لەهەندێک لە
وڵاتان ئەم بزاڤانە کۆمەکی و پشتیوانی دەکرێن لە لایەن قانوونی دەوڵەتەوە، بە
پێچەوانەوەش لەهەندێک لە وڵاتان دژایەتی دەکرێت و بە شتێکی زیادە و بێ ئەنجامی
دەزانن. کەئەمەش زیاتر لە وڵاتانی دواکەوتوو لەرووی مافی مرۆڤ بە گشتییەوە چ جای
مافی ئافرەتان و ئافره‌تان، بێ گومان هەر مافێکیش لەسەر هەبوونی ئەرکێکی پێشینە
بەندە.
ئافره‌تان بەر لەوەی باسی ماف بکەن، پێویستە
هوشیاری ئەرکەکانی خۆیان هەبێت، بۆ نموونە کاتێک دایکێک نەزانێت منداڵەکەی بەخێو
بکات و هه‌ر خەریکی ماڵ بێت، منداڵەکەی پشتگوێ بخات مافی ئەوەی نییە گەر بەیانی
دادوەر منداڵەکەی لێسەند چونکە ئەرکی خۆی بەتەواوی بەجێنەگەیاندووە، ئەی ئەگەر ئەم
هەموو ئەرکەکانی خۆی وەک دەڵێن بەزیادەوە بەجێگەیاندووە چی! لەو خاڵەتە ئافره‌تان
پێ‌داگر و سوور دەبن لەسەر وەرگرتن و بەدەستهێنانی مافەکانیان، ئەمەش پێویستی بەوە
هەیە هەمیشە کاری لەسەر بکرێت، چ وەک رێکخراوەکان کە سەربەخۆن و داکۆکیکارن، یان چ
وەک ئافره‌تانی قەڵەم بەدەست و رۆشنبیر، یانیش ئافرەتانی نێو ریزی حکومەت و چینی
دەسەڵات، کە ئەمەش تەنیا بە هوتاف و بەرزکردنەوەی دەنگ ناکرێت، بەڵکوو پێویستی بە
دروستبوونی پەیوەندییەکی پته‌و هەیە لەنێوان رێکخراوەکانی ئافرەتان و لایەنە
جیاجیاکانی کۆمەڵگە کە پیاوان تێیدا باڵان.
دیمه‌ن
تاهیر