دادپەروەری کۆمەڵایەتی
دادپەروەری
کۆمەڵایەتی، لە سیاسەتی هاوچەرخ و زانستی کۆمەڵایەتی و فەلسەفەی سیاسی‌دا، مامەڵەی
دادپەروەرانە و پێگەی دادپەروەرانەی هەموو تاک و گروپە کۆمەڵایەتییەکانی ناو دەوڵەت
یان کۆمەڵگه‌یە، 20ی شوبات كه رۆژی جیهانیی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، لێره‌دا
ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و پرسه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌ردوو
تاك:
ئه‌ڤین عبدالرحمن،
مامۆستای زانكۆ و راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌كات كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به واتا فراوان وگشتگیره‌كه‌ی به‌وواتایه
دێت كه پێویسته له‌نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌شكردنێكی دادوه‌رانه
و یه‌كسانا په‌یره‌و بكرێت له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌سته‌به‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زو جێنده‌ردا بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی
بیروباوه‌ر و نه‌ته‌وه و ره‌نگی پێست بكرێت، ئه‌و كاته دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رچاوروونه
كه به‌ته‌واوه‌تی و له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌موومان هه‌ستی پێ بكه‌ین
و بیبینین. داداگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر ته‌نها ووشه‌یه‌ك یان چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
لێكدراو نیه له‌فه‌رهه‌نگی ده‌ربرین و نوسیندا، به‌ڵكو به واتای (ژیان و سه‌قامگیری
به‌دیهێنان) دێت، وه‌ك چۆن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 20ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی به‌و
رۆژی جیهانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی داناوه و له‌م رێكه‌وته‌دا یادی پێكه‌وه‌ژیانی
سه‌روه‌رانه و یه‌كسانی دووپات ده‌كاته‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز
و هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی بێ جیاوازی له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك جێگه‌ی ئاماژه
بۆكردنه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌بریاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشكرای كردووه و ده‌ڵێت گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته
هۆكارێكی گرنگی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كاندا، ئه‌ڵبه‌ته
دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناكرێ به‌رته‌سك بكرێته‌وه، له ته‌نها پێكه‌وه ژیان
به‌ڵكو به‌مانای دادگه‌ری ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزاری، ئابووری، یاسایی، په‌روه‌رده
و فێركردن، خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیان) دێت له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاری نه‌كردن له‌نێوان
سه‌رجه‌می تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكاندا.
له‌راستیدا دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆكاری هاوسه‌نگی ده‌روونی بۆ تاكه‌كان
و له‌به‌رئه‌نجامدا تاك هه‌ستێكی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤی باشی بۆ دروست ده‌بێت كه له‌م
كاته‌شدا كاریگه‌ری ده‌بێت به پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بۆیه
ناكرێت ته‌نها له‌یه‌ك ژه‌نه‌ر و روانگه‌و‌ه سه‌یری ره‌هه‌نده‌كانی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
بكرێت، به‌ڵكو له‌پێناوی ژیانێكی ئارام و سه‌قامگیر ده‌كرێت له‌هه‌موو ده‌رگا و ده‌روازه‌كانه‌وه
هه‌وڵی جدی بۆ به‌دیهێنانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بدرێت به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی
خۆماندا، چونكه له‌ئێستادا به زه‌رووره‌تی ده‌زانم كه وجودی دادگه‌ری ته‌نانه‌ت
له‌هه‌موو ناوه‌ند و یه‌كه په‌روه‌رده‌ییه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كاندا بوونی هه‌بێت
بۆئه‌وه‌ی وه‌كو تۆ‌و بچێنرێت له‌ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوودا بۆ پێكه‌وه
ژیانێكی شایسته‌تر له‌ئه‌مرۆ، كه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی پلانێكی ده‌سته جه‌معی
ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌په‌راوێزی ژیانێكی كۆنه‌په‌رستی هه‌ڵاوێردێ وه‌رچه‌رخانێكی
باشتر و له‌بارتر ببرێت و هه‌موو لایه‌ك به‌شێوازێكی واقیعانه و دوور له‌چاوی خه‌یاڵكردن
هه‌ست به ووجودی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كاردابه‌شكردن و داهات و سامان و پێكه‌وه
ژیان بكه‌ین، چونكه دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مرۆڤ وه‌ك (ئاو وایه بۆ ماسی) بۆیه
زۆر گرنگه بوونی هه‌بێت.
چرۆ ئیسماعیل
عارف، نوسه‌ر و میدیاكار پێیوایه
كه کاتیک باسەکە دەبێتە دادپەروەری دەبێ
کەمێک ڕاوەستین چ جۆرە دادپەروەریه‌ک باس بکەین! لە کاتێکدا ئافره‌تانی کوردستان دەبینین
بە جۆریک ھەڵدەخەڵەتێن بە ناوی مافی ئافره‌تان یان بە ناوی خاوەن خێزان یان خاوەنکار
یان خانمی ماڵەوە بێت دەبینین ئافره‌تێكی
کورد کتێبێکی ڕۆمانە لە ئازار‌و ئەشکەنجە . ئەگەر داوای مافی بکات پێ دەڵێن لە دەست
دەرچووە ئەگەر خاوەنکاری خۆی بێت دەڵێن خوا ئەزانێ لە چ ڕێگەیەکەوە بووە بەو خاوەنکارە.
ئەگەر خێزانی
ھەبێت و کاریش بکات دەبێ ژنی ماڵ بێت وە پیاوی دەرەوە بێت، ئەگەر ژنی ماڵیش بێت هه‌ندێك
كات دەبێتە کۆیلەی دەستی خەسوو مێرد، ئەگەر بێ هاوسه‌ریش بێت ئەوا لە بەرچاوی خەڵک
تاوانبارە، ئیتر چۆن باسی دادپەروەری دەکرێ لە کاتێکدا ئەو ھەمو ئازارە دەبینێ ؟ وە لە ھەموی گرنگ تر
ھەندێک لە ئافره‌تان ھەر بۆیان گرنک نیە کە چیان بە سەر دێت چونکە ڕادەستی ھەندێک
بیر‌و باوەڕن. ئەو حاڵەتانەی باسیان دەکەم زۆرینەیم بینیوە تەنانت خۆشم لەو ئافره‌تانه‌م.
ئەگەر خاوەن دەسەڵاتیش بێت زۆر کات ناتوانێ خۆی ببینێ کە چەند سەرکەوتووە، چونکە دیوێکی
کۆیلایەتی نادیاری ھەیە ناتوانێ دیوە تاریکەکەی
ڕووناک بکاتەوە.
تارا محه‌مه‌د،
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئافره‌تان لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی
و ئابووری و سیاسی‌دا ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان هەیە. ئەوان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە لە ڕووی
بەرزکردنەوەی پێگەی ئافره‌تان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، بەم شێوەیە گۆڕانکاری ڕیشەیی
لە تێڕوانین بۆ ئافره‌تان و ڕۆڵی ئەوان لە بوارە جیاواز و هەمەچەشنەکاندا، بەتایبەتی
سەرکردایەتی و بڕیاردان، بە تایبەتی لە دەیەکانی ڕابردوودا، کە لە کوێ... ئافره‌تان توانیان ڕێگایەکی نوێی بەرزکراوە لە ڕێگەی
بەشداریکردن و سەرکەوتنەکانیانەوە دابڕێژن.
بەڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئەم دەستکەوتانە دەخاتە مەترسییەوە،
و کۆمەڵگه‌کانمان هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتیکردنی بەهێزکردنی ئافره‌تان و سەرمایەگوزاریکردن
لە توانا مرۆییه‌كاندا هەیە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو کرانەوە سیاسییەی لە جیهاندا
هەیە کە هۆكاره بۆچوونه پێش بەرەو ئاسۆی نوێ له بواری مافەکانی مرۆڤ و بەشداری
سیاسی و یه‌كسانی ئافره‌تان و پیاوان لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی پێشکەوتن و گەیشتن
بە گەشەپێدانی بەردەوام لە هەموو ئاستەکاندا.
یەکسانی جێندەری
سەرەتا بابەتی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، ڕێگە بە دەستڕاگەیشتن بە ماف و سەرچاوە و
دەرفەتەکان دەدات بە یەکسانی، هه‌روه‌ها کۆمەڵگه‌ش ئارامتر دەکات. بە واتایەکی تر یەکسانی
جێندەری مەرجی گەشەسەندنە، و بابەتی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوامە.
ئاماده‌كردنی:
ئیمان عبدالخالق – هێلین میدیا