ئه‌ڤین هروری: ئافره‌تان ده‌توانن كاره‌كته‌رێكی سیاسی سه‌ركه‌وتووبن و ڕۆڵی كاریگه‌رییان له ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا هه‌بێت.
پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری وه‌ك یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانی
تایبه‌ت به ژیانی مرۆڤایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه بۆته پرسێكی گرنگ بۆ گفتوگۆ
و تیشك خستنه راگرتنی بالانسی جێنده‌ری له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌كۆمه‌ڵگه‌دا،
ئێمه ده‌مانه‌وێت تێگه‌یشتن و تێفكرینی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز
له‌قۆناغ و ئاستێكی به‌رزدا بێت و هه‌نگاو بۆ راگرتنی ئه‌و باڵانسه بنێت، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ خاتوو (ئه‌ڤین هروری) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی
ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌نجام
گه‌یاند.
خاتوو ئه‌ڤین
هروری له پێناس و ناساندنی چه‌مكی جێنده‌ر ده‌ڵێت: چه‌مكی جێنده‌رده‌سته‌به‌ركردنی
یه‌كسانیه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، ئیدی ئه‌و یه‌كسانیه زۆر سێكته‌ر به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت چ له ڕووی سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری یان هه‌ر بواریكی دیكه،
واته به‌رقه‌راركردنی یه‌كسانیه له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی
جیا جیاكانی ژیاندا.
له‌ئێستادا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌گه‌ڵ هاتنی ته‌كنه‌لۆژیا
و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕانكاری له تێگه‌یشتن بۆ چه‌مكه
نوێكان هاتۆته بوون، له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌مكێكی نوێی وه‌ك جێنده‌ر بێگومان ته‌كنه‌لۆژیا
كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ری، له‌م لایه‌نه‌وه خاتوو ئه‌ڤین هروری ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه به‌و جۆره نیه كه چه‌مكی جێنده‌ر و فیمنینزم له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا هات بێت، به‌ڵكو پێشتریش
هه‌بوه. راسته بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نوێیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌رێنینه‌وه بۆ
مێژوو ده‌بینین چه‌مكی فیمینیزم پێش چه‌مكی جێنده‌ر هاتووه ده‌توانین بڵێین جێنده‌ر
پێشكه‌وتوتره له فیمینیزم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌مكی فیمینیزمیش سه‌یر بكه‌ین قۆناغ
به قۆناغ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. بێگومان هه‌ر چه‌مك و هزرێكی نوێ كه سه‌رهه‌ڵده‌دات
سه‌ره‌تا له‌ده‌ستپێكدا په‌یره‌وانی ئه‌و هزر و فكره زۆر توندن، پاشان ورده ورده
ئه‌و چه‌مكه له‌ناو كۆمه‌ڵگه ئاشنا ده‌بێت و دواتر په‌سه‌ند ده‌كرێت و له‌ناو
كۆمه‌ڵگه جێی خۆی ده‌كاته‌وه،هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی داواشی ده‌كه‌ن هێواشتر ده‌بن
بۆ نموونه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵگری چه‌مكی فیمینیزم بوون توند بوون و ده‌یانووت
به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك كار هه‌یه تایبه‌ته به ئافره‌ت نابێت پیاو بیكات. من
ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی جێنده‌ر ده‌بینم چونكه چه‌مكی جێنده‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا
پێشكه‌وتر ده‌بینم ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای فیمینیزم ده‌كه‌ن دوای گه‌یشتنه
ئه‌و باوه‌ره‌ی ده‌بێت داوای پۆست فیمینیزم بكه‌ن چونكه پێشكه‌وتره له فیمینیزم،
ئاشكرایه پۆست فیمینیزم پێویستی به به‌شداری هه‌ردوو ره‌گه‌ز هه‌یه له كایه
جیاوازه‌كانی ژیاندا بۆیه به بۆچونی من جێنده‌ر جێگه‌ی ئه‌و فیمینیزمه‌ی گرتووه.
له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌وتی فیمینیزم شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی
وه‌رنه‌گرتوه به‌و مانایه‌ی ده‌توانین بڵێین ره‌وتێك نیه كۆكراوه‌ی پرسی ئافره‌تان
بێت و له‌ژێر چه‌تری یه‌كێك یان دوان له رێبازوجۆره‌كانی فیمینیزم كۆیان بكاته‌وه.
له‌و روانگه‌وه خاتوو (ئه‌ڤین هروری) بۆچونی وایه كه
ئه‌و ره‌وته له‌كوردستان په‌رتوبڵاوی پێوه دیاره، ناتوانین بڵێین كاره‌كته‌رێك
(ئافره‌ت یان پیاو) به‌ته‌واوی فیمینستیه، له‌گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ره‌دام كه مه‌رج نیه هه‌ر
ئافره‌ت فیمنینیست بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پیاو هه‌یه له ئافره‌ت زیاتر باوه‌ری
به فیمینیزم هه‌یه و پاڵپشتی پرس و مافی ئافره‌تان ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌دوای راپه‌رینه‌وه
پیاچونه‌وه‌یه‌ك به‌و ره‌وته بكه‌ین من كه‌سێك نابینم كه به‌ته‌واوی ئاڵا هه‌ڵگری
فیمینیزم بێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه له وڵاتانی دیكه هه‌بوه و زۆر ده‌ستكه‌وتیان
هه‌بوه.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌دوای راپه‌رین
له رووی سیاسی و كارگێرییه‌وه ده‌رفه‌تێك خوڵقا كه پارته سیاسیه‌كان بتوانن به‌جۆرێكی
دیكه و له فه‌زایه‌كی تر كاری سیاسی و خه‌باتی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش
بووه هه‌لێك بۆ ئافره‌تانی كوردستان تا بتوانن به‌شداربن له‌و خه‌باته. له‌م
رووه‌وه ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان چوونه ناو پارته سیاسیه‌كانه‌وه، چونكه
ئه‌گه‌ر پارتی سیاسی ده‌رفه‌ت به ئافره‌ت نه‌دات و بڕوای به مافی ئافره‌ت نه‌بێت،
ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ناتوانێت ئه‌و خواسته‌ی هه‌یه‌تی په‌ره‌ی پێ بدات.
له‌به‌رئه‌وه ئافره‌تان هه‌وڵیاندا توانای خۆیان له‌ناو چوارچێوه‌ی به‌رنامه و
كاری ئه‌و پارته سیاسیه ببینێته‌وه كه ده‌بێته ئه‌ندام تێیدا، چونكه پێكهاته‌ی
سیاسی لای ئێمه به‌و جۆره‌یه ده‌بێت خۆت له‌ناو پارتێكی سیاسی ببینیت دواتر ده‌توانیت
كار بكه‌یت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وپارته سیاسیه تا چه‌ند
بڕوای به ماف و پرسی ئافره‌تان هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئافره‌ت به‌شدار بێت له ناو
ستراتیژییه‌تی كاركردنی خۆیدا و ئه‌و ئافره‌ته‌ش تاچه‌ند ده‌توانێت له‌ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا
كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی خۆی بكات، بۆیه من ئه‌وه به رێگری ده‌بینم چونكه
ناتوانین بڵێین فیمینیزم به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌ناو هه‌رێمی كوردستان سیستماتیك كراوه،
ئافره‌ت له‌چوارچێوه‌ی ئامانج و په‌یره‌و پرۆگرامی ئه‌و پارته‌ی ئینتیمای بۆ هه‌یه
موماره‌سه‌ی كاری خۆی ده‌كات هه‌رچه‌نده ناكرێت بڵێێن رێژه‌ی به‌شداربونی ئافره‌ت
گۆرانكاری به‌سه‌ر شێواز و رۆڵێ ئافره‌تدا نه‌هاتوه، به‌ڵام هێشتا له ئاست خواست
و پرسی ئافره‌تدا نیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئافره‌تان هه‌ندێك جار خودی خۆیان
به‌ربه‌ستن بۆ یه‌كتر، به‌و مانایه‌ی چۆن له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌ژێركاریگه‌ری
دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه و ده‌سه‌ڵاتی فكری پیاوسالاریدان به‌و جۆره‌ش له‌ناو
سیاسه‌ت و كاری حزبیدا له‌ژێر كاریگه‌ری فكری پیاواندا كارده‌كه‌ن واته وه‌ك پیاو
بیرده‌كه‌نه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ پێشنه‌كه‌وتنی پرسی ئافره‌ت
و ره‌وتی فیمینیزم.
هه‌روه‌ها خاتوو ( ئه‌ڤین هروری) تیشك ده‌خاته سه‌رئه‌وه‌ی
كه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه كار بكرێت و تێگه‌یشتنێكی
دروست لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروست بكرێت، پێویسته رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و
ژنان هه‌وڵ بده‌ن به شێوازێك كاربكه‌ن كه ئافره‌تان له‌و چه‌مكانه تێبگه‌یه‌نن
و ئاستی رۆشنبیری و فكری ئه‌وان پێشبخه‌ن وگرنگی به‌ئافره‌تانی هه‌موو شوێنێك بده‌ن
و تواناكانیان گه‌شه پێبده‌ن به جۆرێك ئافره‌ت بۆ خۆی ئاڵا هه‌ڵگری مافه‌كانی
خۆی بێت له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفیه‌كه‌ی خۆی، هاوكات ئه‌بێت بۆ پارته سیاسیه‌كانیش
بسه‌لمێنێت كه ئافره‌ت به توانای زانستی و مرۆیی خۆی ده‌توانیت كاره‌كته‌رێكی
سیاسی پێگه‌یشتوو بێت و ده‌توانێت له‌ناو ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا رۆڵی كاریگه‌ری
خۆی هه‌بێت و به‌شدار بێت له‌ئاراسته‌كردنی ئامانجی پارته‌كه‌یدا.
سه‌باره‌ت به زیادكردنی رێژه‌ی ئافره‌ت له‌ناو پارته
سیاسیه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی پارته
سیاسیه‌كان بۆ به‌شداری ئافره‌تان خاتوو (ئه‌ڤین هروری) ده‌ڵێت:
بێگومان پارتیش وه‌ك پارته سیاسیه‌كانی دیكه‌ی
كوردستانه، به‌و مانایه‌ی كه پارتیش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و له‌ژێر
كاریگه‌ری بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن و په‌روه‌رده‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌رچه‌نده
پارتی جیاوازتر له پارته‌كانی دیكه هه‌میشه هه‌وڵیداوه رێژه‌ی ئافره‌تان به‌رز
بكاته‌وه و به‌شدارییان پێ بكات.
ئه‌وه جێگه‌ی خۆشحاڵیه كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا
دوو ئافره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندان. به‌شانازییه‌وه پارتی بۆ یه‌كه‌م جاروه‌ك
پارتێكی سیاسی له ناوچه‌كه ئافره‌تێكی كرده سه‌رۆك په‌رله‌مان ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه،
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌ناو ریزه‌كانی پارتیدا بووه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
و یه‌كه‌م وه‌زیری ئافره‌ت له‌یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق دوای رووخانی رژێمی
به‌عس پارتی بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كه‌م ئافره‌ت كه بووه نوێنه‌ری حكومه‌تی
هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه هه‌ر پارتی بووه.
هه‌رچه‌نده له خوله‌كانی پێشووی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم
و به‌غداد پارتی ئافره‌تانی له پێكهاته‌ی حكومه‌تدا به‌شدارپێكردون، ته‌نانه‌ت بۆ
ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وعێراق پارتی دوو ئافره‌تی وه‌ك وه‌زیر داناوه،
به‌ڵام خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌رێژه‌ی ئافره‌ت زیاتر بێت و وه‌ك هه‌ندێك وڵات
نیوه به نیوه بێت و ته‌نانه‌ت جگه له وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری، وه‌زاره‌تی
سیادیش بدرێته ئافره‌تان و توانای ئافره‌تانیش له‌و بوارانه ده‌ربخه‌ن.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی به‌شداری ئافره‌ت له كۆنگره‌ی 14ی
پارتیدا خاتوو ئه‌ڤین هروری ده‌ڵێت:هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌كۆنگره‌ی 14دا رێژه‌ی
ئافره‌ت زیاتر بكرێت چ وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره چ وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
ئاماده‌كردنی: هێلین
میدیا