هۆكار و چاره‌سه‌ر و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له هه‌وكردنی په‌رده‌ی ژێرپێ
هه‌وكردنی په‌رده‌ی ژێرپێ بریتیه له هه‌وكردن و داخورانی ئه‌و په‌رده ئه‌ستوره فایبه‌رییه‌ی كه ئێسكی پاژنه‌ی پێ ئه‌به‌ستێته‌وه به بنكی په‌نجه‌كانی پێ وه. یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره باوه‌كانی ئازاری پاژنه‌ی پێ كه ساڵانه زیاد له‌سێ ملیۆن كه‌س له جیهاندا توشی ده‌بن، دكتۆر عبدالله پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و جومگە و شکاوی هۆكار و چاره‌سه‌ر و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له هه‌وكردنی په‌رده‌ی ژێرپێ ی له‌م بابه‌ته‌دا باسكردوه.
كێ توشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی ژێرپێ ده‌بێت؟ هه‌موو جۆره‌كانی پێ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه به‌تایبه‌تتر:
1- ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كه‌وانه‌ی پێیان زیاتر به‌رزه ( high arch )
2- ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پێیان ته‌خته ( flat feet )
3- كه‌سانی ته‌مه‌ن سه‌روو چل ساڵ
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشی له‌شیان زیاده
چاره‌سه‌ره‌كانی چین؟ چارەسەریەکانی بریتین لە:
1- ڕاهێنانه سروشتییه‌كان باشترین ڕێگان بۆ چاره‌سه‌ر كردن و ڕزگاربوون له هه‌وكردنی درێژ خایه‌نی په‌رده‌ی ژێر پێ. ڕاهێنانه‌كانیش بریتین له كشاندنی له‌سه‌رخۆ و به‌رده‌وامی ماسولكه‌كانی پوز ماسولكه‌كان و په‌رده‌ی ژێر پێ.
2- هه‌ندێك جار نه‌خۆش پێویست ده‌كات ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به‌كاربهێنێت
3- به‌كارهێنانی ناوكه‌فی تایبه‌ت و نه‌رمی ناو پێڵاو و هه‌ندێك قایش و سلیكۆنی تایبه‌ت
4- لێدانی ده‌رزی له شوێنی هه‌وكردنه‌كه له هه‌ندێك حاڵه‌تی تایبه‌تدا
5- نه‌شته‌رگه‌ری كراوه یاخود به ناوبین كۆتا ڕێگه چاره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ن
ڕێگاكانی خۆپارێزی چین:
1- له‌پێ كردنی پێڵاوی بن نه‌رم و بونی كه‌وانه‌ی گونجاو بۆ پێیه‌كان
2- بایه‌خدانی تایبه‌ت به پاكوخاوێنی پێیه‌كان
3- كارنه‌كردن یاخود ڕانه‌وه‌ستان به پێیی په‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر زه‌وی ڕه‌ق
4- ڕۆژانه ڕاهێنان كردن و كشاندنی ماسولكه‌كانی پوز و ژێر پێ و په‌رده‌ی ژێر پێ
5- دابه‌زاندنی كێش بۆ بارێكی گونجاو و ته‌ندروست