ڕاژان جه‌عفه‌ر: جێندەر دەرفەتی یەكسانە لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی كەسەكان و بۆ سودی هەردوو ڕەگەزیشە، نەك دوورخستنەوەی ڕەگەزێك
گفتوگۆكردن و گه‌نگه‌شه‌كردنی پرسێك یاخود چه‌مكێكی نوێ
له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا پێویست ده‌كات به‌رده‌وام قسه‌ی جدی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵوه‌سته
و شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، بۆئه‌وه‌ی مه‌هام و تێگه‌یشتنی دروستی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه
بۆ بكرێت و به‌ته‌واوی ئامانجی خۆی له‌جێبه‌جێكردن و ناوه‌رۆكدا بپێكێت. یه‌كێك له‌و
چه‌مك و تێرمانه، جێنده‌ره كه ده‌مانه‌وێت هه‌رجاره‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆر یان نوسه‌ر
و لێكۆڵه‌رێك باسوخواسی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ خاتوو ڕاژان جه‌عفه‌ر
مسته‌فا، چالاكوان و بەرپرسی پێشووی یەكەی یەكسانی
جێندەرییه لە وەزارەتی داد، گفتۆگۆمان كرد.
خاتوو
ڕاژان جه‌عفه‌ر سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن له چه‌مكی جێنده‌ر بۆچونی وایه كه بۆ
تێگەیشتن لەم چەمكە پێویستە شیكاری ورد‌و زانستی لەسەر بكرێت، بەجۆرێك لەگەڵ بەهای
كۆمەڵایەتی و ئایینی كۆمەڵگای كوردیدا بگونجێت، چونكە تائێستا تێنەگەیشتن و
تێگەیشتنی هەیە لەسەر چەمكی جێندەر و قبوڵكردنی كارێكی ئاسان نییە، لەبەرئەوەی
زۆرێك پێیانوایە یەكسانی جێندەری واتە یەكسان بوون لەڕووی ژمارەوە، بەڵام ئەمە
پێناسەو تێگەیشتنێكی هەڵەیە، بەڵكو جێندەر دەرفەتی یەكسانە لەسەر بنەمای توانا‌و
كەفائەت و لێهاتوویی كەسەكان و بۆ سودی هەردوو ڕەگەزیشە، نەك دوورخستنەوەی
ڕەگەزێك. ئەڵبەتە لەگەڵ ئەوەشدا كاری زۆر كراوە لەڕووی یاسایی و لەناو
دامەزراوەكان بۆ چەسپاندنی ئەم پرسە، بەڵام كاری زیاتری دەوێت، بەتایبەتیش لەڕووی
هۆشیاری كۆمەڵایەتییەوە.
له‌باره‌ی پرسی یه‌كسانی له‌ناو
دامه‌زراوه تایبه‌تی و گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و پاراستنی مافی ئافره‌تان،
خاتوو ڕاژان تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه کارکردن لەسەر پرسی یەکسانى
بەشێوەیەکى فەرمى لە کابینەى چوارەمى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتى ڕێزدار
(نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکى ئەوکاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد، ئەویش بە
داڕشتنی سیاسەتى یەکسانى و دانانى ڕاوێژکارێک بوو بۆ پرسی یەکسانى لە ساڵى (٢٠٠٥)و
لەوكاتەوە پرسی یەکسانى بە دامەرزاوەیی کرا، ئەویش دەرەنجامی تێگەیشتن و درککردنى
حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو بەوەى کە پرسی ئافرەتان بووەتە پرسێکى جیهانى و
خاڵێکیشە بۆ گەشەکردنى ژینگەی کۆمەڵایەتى بەبێ جیاوازى بۆ هەردوو رەگەز، هاوكات
هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی كە جیاكاری ڕەگەزییان تێدایەو دامەزراندنی
دامەزراوەی تایبەی بە پاراستنی مافی ئافرەتان و یەكەكانی یەكسانی جێندەری لە
وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێكهەڵكێشكردن و بە دامەزراوەیی كردنی
پرسی جێندەر و بنیاتنانی تواناكانی ئافرەتان، كە یەكێكە لە بەشێكە لە كارنامەی
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و کارى زۆریشی تێداکراوە، بەڵام پێویستی
بە کارى زیاتر هەیە بۆ پاراستنى مافی ئافرەتان.
ده‌وترێت ئایا خه‌باتی ئافره‌تان و
ژنانی كوردستان كه له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كسانییە له‌ناو سه‌رجه‌م سێكته‌رو
كایه جیاوازه‌كاندا. تا چه‌ند ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و خه‌باته هاتونه‌ته‌دی یان
هێشتا پێویست به به‌رده‌وامیدان هه‌یه، له‌و رووه‌وه خاتوو ڕاژان بۆچونی وایه
كه تێكۆشان بۆ یەكسانی پڕۆسەیەكی بەردەوامە و كاری زۆریشی بۆ كراوە و دەسكەوتی
زۆریش بەدیهاتوون، بەتایبەت لەدوای ڕاپەڕین و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی
كوردستان، كە بریتین لە دەرفەتی كاركردن و فەراهەم كردنی فەزایەكی ئازاد بۆ كاری
ڕێكخراوەیی، بەتایبەت ڕێكخراوەكانی ئافرەتان، كە كاریگەری و رۆڵێكی گرنگیان هەبوو باشتركردنی ڕەوشی ئافرەتان،
بەجۆرێك دەتوانین بڵێین، هەرێمی كوردستان پێشەنگی زۆربەی وڵاتانی ناوچەكەیە لەو
ڕووەوە، بەڵام هێشتاش تۆوی یەكسانی جێندەری لە كۆمەڵگای ئێمەدا گەشەی نەكردووە،
ئەم دەستكەوتانەش پێویستیان بە نوێگەری و هەنگاوی زیاتر هەیە.
ده‌توانین بڵێین له هەرێمی
كوردستان بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزم بوونی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی بڵێین له كوردستان
شه‌پۆل و رێبازه‌كانی فیمنیزمی بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئایا درێژه‌پێده‌ری
هه‌مان هزری فیمینیزمی رۆژئاوان، یاخود دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تن،
له وه‌ڵامدا خاتوو ڕاژان جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: لە كۆتاییەكانی سەدەی بیستەم
بەدیاریكراوی دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ بزووتنەوەیەكی نوێی ژنان دروست بوو، بەڵام
هەر لە سەرەتاوە تائێستا ئاستەنگی زۆری بۆ دروستبوو، دوای ساڵی ٢٠٠٣‌و كۆتایی هاتنی
حكومڕانی ڕژێمی بەعسیش، كوردستان لەسەر ئاستی هەموو بوارەكان گەشە و بوژانەوەی
بەخۆیەو بینی و هاوكات بزووتنەوەی ئافرەتانیش توانی تەریب لەگەڵ ئەو شەپۆلە
گەشەبكات بە فۆرمێكی نوێ تێكۆشان بۆ بەرجەستەكردنی یەكسانی بكات، بە هزرێكی تا
ڕادەیەك فێمێنیستانە. هەروەها كاری زۆریش كراوە بۆ جۆركردنی پەیوەندی نێوان هەردوو
رەگەز، بەڵام لەئاستی خواستی ئافرەتانی هەرێمی كوردستان نییە.
په‌یره‌و نه‌كردنی پرسی یه‌كسانی
جێنده‌ر ده‌چێته چوارچێوه‌ی توندوتیژی ده‌روونی له دژی ئافره‌تان، چۆن ئافره‌تان
ده‌توانن كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن بۆئه‌وه رێگربن له‌به‌رامبه‌ر راوه‌ستاندنی
هه‌ر كارێك كه له‌دژی مافه‌كانی خۆیان بێت، له‌م باره‌وه خاتوو ڕاژان ڕای وایه
كه توندوتیژی پێناسەى جۆراو جۆری بۆ کراوە، بەڵام هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە
توندوتیژییە لەسەر بنەماى ڕەگەز و جۆرەکانىشی دیاریکراون، وەك توندوتیژی دەروونى،
كە هەڕەشە و ترساندنەو کاریگەری بەردەوامی دەروونى لەسەر ئافرەت دادەنێت زۆر جۆری
تری توندوتیژی هەیە كە زۆربەیان لە ڕووی دەروونیەوە كاریگەری بەجێ دەهێڵن،
دەتوانین بەجۆریك لە جۆرەكانی تری توندوتیژیش پۆلێنی بكەین.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی و چه‌سپاندنی یه‌كسانی له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه
به‌گشتی چ میكانیزمێك گونجاوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو پرسه، خاتوو راژان
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فراوانكردنی پانتایی ئازادی لەسەر هەموو ئاستەكان،
دروستكردنی تێگەیشتن و بڕوابوون لای پیاوان سەبارەت بە پێویستی و توانا‌و كەفائەتی
ئافرەتان، ڕەخساندنی زەمینەی لەبارتر و هەوڵدان بۆ فەراهەم كردنی ئابووری سەربەخۆ
و پێدانی ڕۆڵی زیاتر بە ئافرەتان.
ناسك
سعید