ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ نابێت قاوە بخۆنه‌وه‌؟

خواردن
04/07/2021


قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە پێکھاتەی سەرەکی بریتییە لە مادەی کافایین، وە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خواردنەوە، رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە و مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە، هەروها لە زۆربەی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بە رێژەی %۲٠ ئەگەری مردن لە پیاوان کەمدەکاتەوە و بە رێژەی %۲٦ ئەگەری مردن لە ئافره‌تان کەمدەکاتەوە.

لێرەدا به‌ چەند خاڵێک ئاماژە بە سود و زیانەکانی قاوە دەکەین.

سودەکانی قاوە:
ـ مەترسی توشبون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ـ دژی خەمۆکی دەجەنگێت و دڵخۆشت دەکات.
ـ کێش دادەبەزێنێت و یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات.
ـ هۆکار نیە بۆ توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ، مەترسی جەڵتە کەم دەکاتەوە.
ـ یارمەتی لە بیرچونەوە دەدات و مێشک چاڵاک و زیرەکتر دەکات.
ـ گیراوەی قاوە لەگەڵ زەیتی رووەکی یان زەیتی بادەم یان زەیتی ئەڤۆگادۆ تێکەڵ بکرێت و بۆ ماوەی ۳٠ خولەک لە بێخی قژ بدرێت دەبێتە هۆی نەرم کردنەوە و گەشەی قژ.

زیانەکانی خواردنەوەی قاوە:
ـ ئافرەتی دووگیان نابێت قاوە بخواتەوە، چونکە بەهۆی بوونی کافین زیان بە کۆرپەکە دەگەینێت و دەبێتە هۆی لەبارچوون.
ـ رۆژانە خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر زیان بە تەندروستی دەگەینێت و نابێت لە ۵ کوپ زیاتر بخورێتەوە.
- هەبوونی رێژەیەكی زۆری كافایین و زۆر میزكردن، لەش شلەیەكی زۆر لەو رێگەوە لەدەست دەدات و ئەگەری تووشبوونیان بە وشكهەڵاتن زیاتر دەبێت، بەتایبەتی كاریگەری لەسەر پێست دیار دەكەوێت.
ـ خواردنەوەی قاوە بۆ تەمەنی هەرزەکار تەندروست نیە و وا باشە دووربن لە خواردنەوەی.


ڕێژین سیامند

Designed and developed by AVESTA GROUP