چی ڕوو دەدات ئەگەر رۆژانه‌ دوو کوپ چای سەوز بخۆینەوە

خواردن
08/07/2021



وەک زۆربەمان دەزانین چای سەوزچەندین سودی بۆ تەندروستی هەیە ویەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان بۆ رجیم ولە هەموو جیهاندا بەکاردێت، چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی کێش وسوتاندنی چەوری دەدات.
توێژینەوەیەکی نوێ بەسەر کۆمەڵێک ئافرەت ئەنجامدرا و دەرکەوت دەتوانیت تەنها بەخواردنەوەی چای سەوز و بەبێ  بیرکردنەوەی جۆرە رجیمێک  کێش کەم کەیتەوە. هەر بۆیە پسپۆران ئامۆژگاری دەدەن ڕۆژانە تەنها 2 کوپ چای سەوز بخۆینەوە بۆئه‌وه‌ی ئه‌م سودانه‌ی لێوه‌ربگرین:

- ئاستی کۆڵیسترۆڵی لە ناو لەش دادەبەزێنێت.
- بۆنی ناو دەم خۆشدەکات.
- پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر و چوونە تەمەن دەپارێزێت.
- رووتانەوەی قژ کەم دەکاتەوە و ڕەگەکەی بەهێز دەکات.
- گوشاری خوێن دادەبەزێنێت.
- سەر ئێشە و خەمۆکی چارەسەر دەکات.
- لە نەخۆشییەکانی دڵ دەمانپارێزێت.



ئارین عبدالخالق، كه‌ركوك

Designed and developed by AVESTA GROUP