كاریگهرییهكانی ناهاوسەنگی هۆرمۆنهكان لهسهر ئافرهت
تا ئێستا بیرت لەوە کردەوە کە هۆرمۆنەکان هۆکاری ناڕێکیی سووڕی مانگانەن و هەروەها هۆکاری قەڵەوییەو ناتوانیت کێشی لەشت کەم بکەیەوە، هەرچەندە کە هەوڵی بۆ دەدەن، ناهاوسەنگی هۆرمۆن ڕەنگە
لە پشت چەندین کێشە بێت کە لە ژیانی ڕۆژانەدا تووشی دەبن .
بێگومان کۆمەڵێ هۆکار هەن بۆ ناڕێکی ناهاوسهنگی هۆرمۆن لە ئافرهتاندا کە
باوترینیان ئەمانەن :
١- سترێس و قهلهقی و
بێتاقهتی بهردهوام بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ توش بوون بە ناهاوسەنگی
هۆرمۆن و توش بوون بە نەخۆشیەکانی غودە بەتایبەت (غودەی دەرەقی) کە کرانەوەی
دەرگایەکە بۆ کۆمەڵێ نە خۆشی و گرفتی تری جەستەیی.
٢- گرنگی بە کۆنترۆڵکردنی ژەهری ناو لەش ،چونکە ژەهری
زۆر هەن کە لە دەرەوە دەچنە ناو جەستەمان ئەم ژەهرانە سیستەمی سروشتی هۆرمۆنەکان
تێکدەدات ، دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، دەربازبوون لەو ژەهرانە،
کەمێک مەحاڵە چونکە لەو( هەویری ددان )مەعجونەی دداندا هەیە کە ڕۆژانە بەکاری
دێنیت ، لەناو ئەو شوشەیدا دەدۆزرێنەوە کە لەسەر قاپەکە دەیخۆین ، لەناو ئەو بۆنەدا
هەیە کە بۆ بۆن خۆشکردن بە کار دەهێنرێت .
٣- پێشکەوتنی تەمەن نهمانی
سوڕی مانگانه (تهمهنی بێئومێدی )لەو هۆکارانەیە کە ناهاوسەنگی هۆرمۆن دروست دەکات . لەگەڵ پیربوونی ئافرهتاندا گۆڕانکاری بەرچاو لە
هۆرمۆنەکاندا ڕوو دەدات ئاستی هۆڕمۆنەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت و لە لەشیان دا
کەم دەبێتەوە .
٤- سیستمی خۆراکی
ناتەندروست، قهڵهوی و كهمی جوڵهو وهرزش نەکردن رۆڵێکی گرنگی هەیە لە نارێکی و نا چالاکی هۆڕمۆنەکان، هەربۆیە پێویستە ئافرهتان بە ئاگابن.
٥ - ههندێك
نهخۆشی وهكو شهكرهو بهكارهێنانی ههندێك دهرمان، شێرپەنجەی هێلکەدان شکستی هێلکەی سەرەتاییەکان کە
بەرهەم دەهێنرێن .
نیشانەکانی ناهاوسەنگی و تێکچوونی هۆرمۆن چین ؟
١- ماندوبوونی لەڕادەبەدەر و هەست کردن بە بێتاقەتی
بەردەوام ، گۆڕانکاری
لە مزاج، خەمۆکی، و هەروەها دوودڵی بەردەوام.
٢- دروستبوونی کیس لە مەمک و لەسەر هێلکەدان و گۆڕانی ناوپۆشی ڕهحم.
٣- دروستبوونی کاریگەری نەرێنی لەسەر جوتبوون نەمانی ئارەزووی سێکسی و ووشک بوونەوەی زێ .
٤- ڕێگریکردن لە منداڵبوون (نەزۆکی).
٥- ناڕێکی سوڕی مانگانە.
٦- دروسبوونی
کێشە لە ریخۆڵە و سەرئێشە و بوونی ئازار لەسەردا.
٧- قژ وەرین و ووشکبوونەوەی چاو زیادکردنی مووی
جەستە ،دروستبوونی زیپکە و هەستیاری (حساسی)لە سنگدا.
چۆن چارەسەری ناڕێکی و نا هاوسەنگی هۆرمۆن دەکرێت؟
چارەسەری ناڕێکی هۆرمۆنی بەپێی هۆکاری دەرکەوتنی
ئەو ناهاوسەنگی و گرفتەی کە دروست بووە، بەر لە هەموو شتێک، ئەو هۆکارانەی کە
دەبێتە هۆی هاوسەنگی هۆرمۆن بە پشکنینی جەستەیی و پشکنینی تاقیگەیی دیاری دەکەن،پاشان چارەسەری گونجاوی دەرمان دەستی پێدەکرێت. ئەو چارەسەرانەی کە فۆرمەکانی ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆن
تێدایە پەسەندن. جگە لەوەش دەرمانی دووبارە دروستکردنەوەی هۆرمۆن و کرێمی جۆراوجۆر
بۆ هاوسەنگی هۆرمۆنەکان بەکار دەهێنرێت بەکارهێنانی چارەسەر و دەرمانی سروشتی وە
گۆڕانکاری لە سیستەمی ژیان و خواردنی تەندروست و وەرزشکردن.
رێژین قاسم