د. بوشرا شەفیق: پەرەپێدانی هۆشیاری تەندروستی لای ئافرەت، بنیادنانی کۆمەڵگهیەکی تەندروسته
هۆشیاری تەندروستی لهناو کۆمەڵگه لە خواردن و پێویستییە بنەڕەتییەکانی
دیکە پێویسترە، هۆشیاری هاندەر و ڕێگا نیشاندەرە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و چۆنیەتی
مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گرفت و کێشانەی رووبەرووی ئەندامەکانی کۆمەڵگه دەبێتەوە. هۆشیاری
پزیشکی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و پێویستیانەی دێنە پێش، پێویستی بە هاندان و وریاکردنەوە و ڕێنوێنی پزیشك
و پسپۆرەکان هەیە. لەمبارەوە "دکتۆر بوشرا شەفیق" شارەزا و پسپۆر لە نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون
لە بنکەی تەندروستی دارەتوو، دەڵێت پێویستە نەخۆش و ئافرەتی دووگیان بەشێوەیەکی بەردەوام
سەردانی پزیشكی پسپۆر بکات.
دووگیانی لای ئافرەت کە دیاردەیەکی سروشتیی و فسیۆلۆجییە، پێویستی بە
رێنوینی بەردەوام و هۆشیاریی و زانیاریی دروست لەبارەی دووگیانیی دەبێت. ئافرەت لەکاتی
دووگیانی پێویستی بەچییە و چۆن تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی بپارێزێت، بۆ وەڵامی ئەم چارەسەریی و ڕێنویانە دكتۆر "بوشرا شەفیق" دهڵێت: بۆئهوه ى ئافره تانى دووگيان تەندروست
بێت پێویستە پابەندى ئەو ڕێنمايە تایبەتە پسپۆریانە بێت کە دەربارەی ئافرەتى
دووگيان بڵاودەکرێنەوە.
نەخۆش، یان ئافرەتی دووگیان دەبێت بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانى بنكەى
تەندروستى بكات و گرنگترين شت ئەوەيه، هەر کاتێک هەستى كرد دووگيانه دەبێت يەكسەر
سەردانى پزیشكی پسپۆر و بنكە تەندروستییەکان بكات، هەروەها ئەم کەسانە بەر لە وادەی
منداڵبوون پێويسته پەيڕەوى خشتەى سەردانه ديارییكراوەكانى بكات و پابەبدبێت بەخشتەى
كوتانى ديارییكراو کە بۆ ئافرەتانى دووگيان دەستنیشان کراوە.
سهبارهت بهجۆر و چۆنیهتی خواردنی ئافرهتی دووگیان دكتۆر بوشرا شەفیق
ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه پێويسته ئافرەتى دووگيان خواردنى تەندروست و جۆراوجۆر
بخوات كه ڤيتامين و كانزاكانى تێدابێت، چونكه تواناکانی بەرگرى لەش زياد دەکەن و ئەمەش
لەپێنج پێكهاتەكەى خۆراكدا هەيه، كه
بريتين لەسەوزه و ميوه و پاقلەمەنيیەكان و پڕۆتينات و شيرەمەنيیەكان. لەبیری نەکەین
گرنگترين مادەى خۆراكى شير و بەرهەمەكانيیەتى وەكو پەنير و ماست، ئەمانە هاوکاری نەشونماى كۆرپه و پاراستنى ددان و ئێسكى كۆرپه دەکەن.
لەبارەی رێنوێنی و هۆشیارکردنەوەی دایکان و ئافرەتانی دووگیان و
پاراستینی گیانی خۆیان و تەندروستی کۆرپەش
د. بوشرا دەڵێت: لەكاتى منداڵبوون باشترين شوێن دامەزراوه تەندروستییەكانه، چونكه
ئافرەتى دووگيان چاودێرى تەندروستی دەكرێت تاكو دووربێت لەهەموو كێشەيەكى مەترسیداری
ناتەندروست، لەوانە دیاردەی خوێنبەربوون و سەختی و دژوارى منداڵبوون. ئەم پزیشكه پسپۆرە وەک ئامۆژگارییەک بۆ ئافرەتانی دووگیان و ئافرەتان
بەگشتی و داوایان لێدەکات و دەڵێت: لەبيرتان
نەچێت يەكەم شت پێویستە بیکەن سەردانى بنكەى تەندروسییە، هەرکاتێک هه ستت بەنيشانەكانى
دووگيانبوون کرد خێرا و ڕاستەوخۆ خۆت بگەینە بنکە تەندروستییەکان. دووەم شت پێویستە لەماوەی دووگيانيدا لايەنى كەم چوار جار سەردانى
بنكەکان بکەن، کە گرنگترينيان سەردانى چوارەم وسێێەمە. لەبیر نەکەن باشترين جێگه
بۆ منداڵببوون نەخۆشخانەيه.
بۆیە ئەگەر منداڵبوون خواستێکی دەروونی و کۆمەڵایەتی و خانەوادەیی و
سروشتی بێت، هۆشیاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی یەکێکە لەپێویستییە خودییەکانی هەر
تاکێک، پەرەپێدانی هوشیاری تەندروستی لای ئافرەت و تاکەکانی کۆمەڵگا بەگشتی دەبێتە پەرەپێدانی بنەما
گشتییەکانی کۆمەڵگهیەکی تەندروست و پاراستنی تەندروستی منداڵەکان و بەرهەمهێنانی
کۆمەڵگهیەکی تەندروستی خاوەن ئیرادەیەکی هوشیار لای ئافرەتان و ئەندامەکانی کۆمەڵگه
بەگشتی. لەم ڕێگەیەوە نەک هەر تەنیا ئافرەت
خودی خۆی و کۆرپەکانی دەپارێزێت، بەڵکو کۆمەڵگه بەگشتی دەپارێزێت، بۆیە پابەندن بوون
بەڕێنماییە تەندروستییەکان و پەرەپێدانی هوشیاری تەندروستی لای ئافرەت پێویستییەکی
گرنگە.
زليخا سەید حوسێن، ههولێر