ئــــەڤــــۆکـــادۆ AVOCADO
ئــــەڤــــۆکـــادۆ AVOCADO
میوەیەکە لە ناوچە
گەرمێنەکانی ئەمریکا، بەڕازیل و رۆژئاوای هیند بەرهەم دێت و گەشە دەکات .
سوودەکانی
ئەڤۆکادۆ
سوودە تەندروسییەکانی
ئەڤەکادۆ بریتین لە ڕێگری لە گیران و کۆبوونەوەی کلس دەکات لە بۆڕییەکانی خوێن، کۆلیسترۆڵ
لە ئاستێکی دیاریکراو دا دەهێڵێتەوە،پارێزگاری لە دەمارەکان دەکات و لە ڕەق بوون
دەیان پارێزێت. ئەڤەکادۆ ڤیتامینی E تێدایە
کە فشاری خوێن کەم دەکاتەوە، هەروەها ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێک دەخات . گەدە بەهێز دەکات لەکاتی دووگیانیدا ڕێگری لە دڵ تێکەڵهاتن
دەکات و ڕشانەوە
ئێڵنج دان کەم دەکاتەوە. ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات و وە ڕێگری لە دروست بوونی خانە شێرپەنجەییەکان
و بەتایبەت شێرپەنجەی (پرۆستات و مەمک ) وە رێگرە لە چالاک بوون و گەشەسەندنی ئەو خانە شێرپەنجەییانەی کە لە جەستەدا بوونیان
هەیە.
چی لە
ئەڤۆکادۆدایە؟ بەها خۆراکیە بنەڕەتیەکان چین ؟
بەپێی ناوەندی
زانیاری بیۆتەکنەلۆجی نەتەوەیی ئەمریکا (NCBI)،
ئەمانە ڕاستی خۆراکین بۆ نزیکەی نیوەی ئەڤۆکادۆیەک کە 68 گرام بێت :
کالۆری 114 - فایبەر
خۆراکی 6 گرام - شەکری گشتی 0.2 گرام - پۆتاسیۆم 345 میلیگرام (mg) - سۆدیۆم 5.5
ملی گرام
مەگنیسیۆم 19.5 ملی
گرام - ڤیتامین ئەی 43 مایکرۆگرام - ڤیتامین k 14 مایکرۆگرام - ڤیتامین B6 0.2 ملی گرام
رێژین قاسم محمود، ڕاپهڕین