له كارگهیهكی دۆشاوی تهماته 15 ئافرهتی دهرچووی كۆلێژی كشتوكاڵ كاردهكهن
ئێستا لە هەرێمی کوردستان وەرزی پێگەیشتنی تەماتەیە
،جوتیاران تەماتەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنن و هەمووشیان لە یەک کاتتدا دەیخەنە بازاڕەکانی
هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش وادەکات بەرهەمەکەیان پارەیەکی ئەوتۆیان بۆنەکات و زۆر
جاریش لەبری ئەوەی قازانج بکەن زەرەرمەند دەبن.
کارگەیەکی دۆشاوی
تەماتە لە پارێزگای هەڵەبجە ههیه، ئەمەش کار ئاسانییەکی زۆر باشی بۆ جووتیاران
کردووە بەوەی ڕۆژانە بەرهەمێکی زۆری تهماتە لەم کارگەیە دەکرێت بەدۆشاوی تەماتە، بەناوی
دۆشاوی تەماتەی شارەزوورەوە دەخرێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. ساڵانە لە یەکی شەشەوە
دەست بە وەرگرتنی تەماتە لەجووتیاران دەکرێت تاوەکوو یەکی نۆ.
لەهەموو شارەکانی
هەرێمی کوردستانەوە لە دهۆک و دەشتی هەولێر
و شارەزوور و پێنجوێنەوە ساڵانە بەرهەمێکی زۆری تەماتەی جووتیاران دەهێنرێتە ئەم
کارگەیەوە،ڕۆژانە ئەم کارگەیە دەتوانێ بڕی 150 تۆن تەماتە لە جووتیاران وەربگرێت.
ئەم کارگەیە توانیویەتی
هەلی کار بۆ 40کارمەند بڕەخسێنێت کە 15 لەکارمەندەکان ئافرەتن و زۆربەیان دەرچووی
کۆلێژی کشتوکاڵ بەشی پیشەسازی خۆراکن.
لەکارگەکەدا لەماوەی
سێ مانگی وەرگرتنی تەماتە لە جووتیاران بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە بڕێکی زۆر تەماتە لەجووتیاران
وەردەگرن تەنها بڕێکی کەمی کاری لە قووتوونانی بۆ دەکرێت و ئەویتری لە نێو بەرمیل
بەشێوەی دۆشاوی خەست هەڵدەگیرێت بۆ ئەو کاتەی وادەی تەماتەی هەرێمی کوردستان تەواو
دەبێت و بەپێی خواست لەسەر دۆشاوەکە لەقووتوونانی بۆ دەکرێت و دەخرێتە بازاڕەکانی
هەرێمی کوردستان و عێراقەوە.
شوخان جمال، ههڵهبجه