وێبنارێك له‌سه‌ر هۆشیاری تەندروستی و پاراستنی سیستەمی بەرگری لەش، به‌رێوه‌چوو

تەندروستی
24/07/2021

   ڕێکەوتی ٢٣ی٧ی٢٠٢١ ئەنجومەنی سلێمانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، وێبنارێكیان بۆ لانە حافز مامۆستای زانکۆ سەبارەت بە  " هوشیاری تەندروستی و پاراستنی سیستەمی بەرگری لەش" لەڕێگەی بەرنامەی زووم ئەنجامدا.   

لە وێبنارەکەدا تیشك خرایه‌ سه‌رئه‌وه‌ی کە چۆن بتوانین پارێزگاری لە جەستەمان بکەین و بەرگری لەشمان زیاد بکەین و ئەو خواردنانەی کە تەندروستیەکی باشمان پێ دەبەخشن بتوانین سودیان لێ وەربگرین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ كرا به‌ سودو زیانەکانی کەمی ڤیتامیناکان و ئەو خواردنانەی کە دەبێتە ھۆی زیاد کردنی ڤیتامین D. ھۆکارو چارەسەری گونجاو و چۆنیەتی وەرگرتنی ڤیتامین D لە ڕێگەی خۆرەوە و ئەو قوناغانەی کەلەش سود لە ڤیتامینەکە وەردەگرێت ، وە رێکخستنی کاتەکانی خەو بە پێی تەمەنه‌ کان، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر و دوورکەوتنەوە لە قەلەقی و دڵەراوکێ تا ھەمووان بتوانین بە شێوەیەکی تەندروست بژین.

لە کۆتایی وێبنارەکەدا لانە خان باسی ئەوەی کرد دەبێت هه‌موومان خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین و رێنماییەکان جێبەجێ بکەین و بە بێ ماسک نەچینە دەرەوە.

Designed and developed by AVESTA GROUP