رێژه‌ی بەکارهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ئافرەتانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین

تەندروستی
27/07/2021




سیستەمی بەرگری لەش کۆمەڵێك خانە و ئەندامن کە بەیەکەوە کاردەکەن دژی نەخۆشی و هەر تەنێکی بێگانە کە دێتە ناو لەشمانەوە. بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر میکرۆبەکان و تەنی زیانبەخش کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و سەلامەتیمان دروست دەکات.

بۆ ئەم مەبەستە لەشی مرۆڤ پێویستی بە سیستمێکی بەهێزی پاراستن هەیە کە وەک قەڵغانێک ڕۆڵی کارای هەبێت بۆ بەرپەچ دانەوە، لە کاتی ھاتنە ناوەوەی ھەر تەنێکی نامۆی زیان بەخش (میکرۆب و ڤایرۆس)کە ببێتە ھۆی تێکچوونی باری تەندروستیمان، کەئەویش پێی دەوترێت سیستمی بەرگری، بەڵام زۆرجار سیستمی بەرگری پەپێی پێویست بەھێز نیە تا بتوانێت ئەو تەنە نامۆ و زیانبەخشانە لەناو بەرێت ، یەکێک لە ڕێگەکانی بەرزکردنەوەی چالاکی سیستمی بەرگری بریتیە لە ڤاکسین.

(ڤاکسین )
گیراوەیەکە کە سیستمی بەرگری چالاک دەکات دژ بەنەخۆشیەکی دیاری کراو، کە پێکدێت لە ھۆکارێکی نەخۆشی لاواز کراو یان کوژراو یا ژەھرەکەی یاخود وەرگرە پڕۆتینیەکانی. کە ئەمانە سیستمی بەرگری چالاک دەکەن دژ بەو میکرۆبە ئەگەر ھاتوو لە ھەر بارودۆخێکدا داخڵ بە جەستە بوونەوە بۆ خێرا لە ناوبردنی، وە بە ھیچ جۆرێک تووشی نەخۆشیەکەت ناکات ،چونکە دەبێتە بەرگریکارێک بەرامبەر بە نەخۆشیەکە  .

ڤاکسینی کۆڕۆنا جۆرەکانی چین ؟ ئایا ئافرەتان بەشدارن لە وەرگرتنی ڤاکسین ؟
هەموو ووڵاتانی جیهان هەڵمەتی پێدانی پێکوتەی دژە کۆرۆنایان گرتۆتە بەر بە ئومێدی ئەوەی  ئەم پێکوتە ببێتە هۆی کۆتای هێنان بەم پەتا و ڤایرۆسە جیهانییە، کە هەمووڵاتان بەدەستیەوە دەناڵێنن.

ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە کە بریتین لە:
 ( ڤاکسینی سینۆفارمی چینی و ئەسترازێنیکای بەریتانی ،مۆدێرنا و فایزەر) کە ئەم جۆرانە بەشێوەیەکی بڵاو بەکاردەهێنرێن.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە. خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ووڵاتانی تر رۆژانە زیاد لە هەزار کەس ڤاکسینیان لێدەدرێت ، واتە بەڕێژەیەکی باش دابینکراوە بۆ هاوڵاتیان . هەرکەسێک کە بە ڤاکسینەکە دەکوترێت پێویستە  نیو کاتژمێر لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بمێنێتەوە.  ڤاکسینەکان بە دوو ژەم بەکاردەهێنرێت بۆ هاوڵاتیان.

لە دەڤەری ڕاپەڕینیش هاوشێوەی پارێزگا و شارەکانی تری کوردستان ڕۆژانە هاوڵاتیان پەیوەندی دەکەن بە بنکە تەندروستیەکان بەمەبەستی خۆ کوتان بە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا.

 هاوکات ئافرەتانیش بەشێوەیەکی باش هەوڵیانداوە بە مەبەستی خۆپارێزی خۆیان بێبەش نەکەن لە هەڵمەتی کوتان و بەکارهێنانی ڤاکسین.
بە پشتبەستن بە ئامارەکان کە لە بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگیراوە ڕێژەی بەکار‌هێنەرانی ئافرەت کە پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە بەم شێوەیە بووە :

لە مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین _ڕانیە ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن ئافرەتان کۆی گشتی (544) بەم شێوەیە :
  ئەســـترازیــنکا   /  413 
  سیــنـــۆفــارم      / 131

لە مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین _ چوارقوڕنە ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن ئافرەتانەوە کۆی گشتی (179) بەم شێوەیە  :
  ئەســـترازیــنکا   /    69     
  سیــنـــۆفــارم      /   16 
  ڤـــــــــایـزەر       /   94

لە مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین _قەڵادزێ ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن ئافرەتان کۆی گشتی (544) بەم شێوەیە :
  ئەســـترازیــنکا   /  158 
  سیــنـــۆفــارم     /  165
  ڤــــــایزەر         / 37   


رێژین قاسم، ڕاپه‌ڕین

Designed and developed by AVESTA GROUP