شێرپەنجەی مەمک

تەندروستی
29/07/2021


شێرپەنجەی مەمک بە بڵاوترین جۆری شێرپەنجە دادەنرێت لە ئافرەتاندا  لە ڕووی ژمارەی تووشبوونەوە  بەڵام لە ڕووی ھۆکاری مردن بەھۆی شێرپەنجەوە لە ئافرەتاندا بە دووەم جۆر دادەنرێت لە پاش شێرپەنجەی سییەکانەوە .

ھۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
تائێستا بە تەواوەتی ھۆکاری شێرپەنجەی مەمک نەزانراوە بەڵام لە ھەندێک لە ئافرەتاندا ھۆکاری ڕێخۆشکەر ھەن بۆ ڕوودانی شێرپەنجەی  مەمک.

بەشێوەیەکی گشتی سێ کۆمەڵە ھۆکار ھەن کە ڕێخۆشکەرن بۆ ڕوودانی شێرپەنجەی مەمک:
یەکەم/ ھۆکاری بۆماوەیی
بە شێوەیەکی گشتی ھۆکاری بۆماوەیی تەنھا لە(٥-١٠)٪‏ حاڵەتەکاندا ھەیە( واتە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەکانیان)ھۆکاری  بۆماوەیی بە زۆری لەو حاڵەتانەدا دەبێت کەتەمەنیان گەنجە (کەمترە لە٤٥ ساڵ).

دووەم/ ھۆکاری ڕێخۆشکەر بۆ تووشبوون:
ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی دابەش دەبن بەسەر دوو گروپەدا.

أ- ئەو ھۆکارانەی کە ناتوانرێن ڕێگەیان لێ بگیرێت، بریتین لە:
١- ڕەگەز
٢- تەمەن
٣- نەتەوە
٤- سووڕی مانگانە (پێش١٢ساڵ ڕووبدات)
٥- کەوتنە تەمەنی نائومێدی (واتە دوای ٥٤ ساڵ)
٦- ڕێژەی ئیسترۆجین زیادبێت
٧- ھۆکاری بۆماوەیی و بوونی حاڵەت لە باواندا

ب- ئەو ھۆکارانەی کە دەتوانرێت رێگەیان لێبگیرێت، لەوانە:

١- بەکارھێنانی حەبی رێگرتن لە سکپری (منع)
٢- نەبوونی منداڵ یان دەرنگ منداڵبوون (پاش ٣٥ساڵ)
٣- شیر پێنەدانی سروشتی بە منداڵ لەلایەن دایکانەوە
٤- بەکارھێنانی ماددە کھولییەکان (مەشروب)
٥- خواردنی خۆراکی چەوری زۆر
٦- نە جوڵان یان کەم جوڵەیی.
٧- قەڵەوی
٨- جگەرەکێشان

سێیەم / ھۆکاری ژینگە و دەوروبەر

١- بەرکەوتن بە ئیسترۆجینی دەرەکی
٢- بەرکەوتن بە شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکان
٣- بەرکەوتن بە ماددەی کیمیایی
٤- تیشک


زووناسینەوە و زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک، سەرەکیترین ھەنگاو لە شێرپەنجەی مەمکدا بریتیە لە زوو ناسینەوە و زوو دەستنیشانکردنی .

رێگاکانی زوو دەستنیشانکردن و ناسینەوەی شێرپەنجەی مەمک بریتین لە:

١- پشکنینی خۆیی مانگانە لە کچان و ئافرەتاندا
٢- پشکنین لەلایەن پسپۆڕی پزیشکییەوە (پزیشک یان سەرپەرشتیاری پسپۆڕ)
٣-پشکنینی تیشکی (مەمک بینین)

چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک
بەشێوەیەکی گشتی رێگاکانی چارەسەرکردن بریتین لە :

١- نەشتەرگەری
* لابردنی شانەی تووشبوو
* جوانکاری

٢- چارەسەری دەرمان
* ماددەی کیمیایی
* ھۆرمۆن

٣- چارەسەر بە تیشک
* تیشک لێدان

٤- چارەسەری دەروونی
* ڕاھێنانەوەی لە ڕووی دەروونیەوە
* ڕاھێنانەوەی لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە

گرنگترین رێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک:

١- دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ماددە کھولیەکان یان کەمکردنەوەیان
٢- وازھێنان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان
٣- رێگەگرتن لە زیادبوونی نائاسایی کێش
٤- جوڵە و وەرزشی بەردەوام
٥- شیر پێدانی سروشتی بە کۆرپەکەت
٦- کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ماددەی ھۆرمۆنی (حەب یان دەرزی مەنعکردن)
٧- خۆ دورەپەرێزگرتن لە کەوتنەبەر تیشکی تیشکاوەری  نا پێویست
٨- زۆر بەکارھێنانی خواردنی سودبەخشی وەك میوە وسەوزە و خواردنی کەم چەوری

ھەندێك زانیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک

١- لە ھەموو ئافرەتێکدا یەکێکیان دووچاری شێرپەنجەی مەمک دەبێت
٢- ھەموو ١٣ خولەکێك لە جیھاندا ئافرەتێک بەھۆی شێرپەنجەی مەمکەوە دەمرێت
٣- لە ٢٢٪‏ مردن لە ئافرەتاندا بەھۆی شێرپەنجەی مەمکەوە دەبێت
٤- شێرپەنجەی مەمک دەگونجێت لە پیاویشدا ڕووبدات بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر (١٪‏ حاڵەتەکان لەپیاواندایە)
٥- دەگونجێت لە ھەموو تەمەنێکدا ڕووبدات، بەڵام زۆرترین ڕێژە (زیاتر لە ٩٥٪‏ ) لەو کەسانەدا ڕوودەدەن کە تەمەنیان لە سەروو ٤٠ ساڵیەوەیە.


هاوڕاز عبداللە

Designed and developed by AVESTA GROUP