ئافره‌تان گه‌وره‌ترین قوربانیانی بازرگانیكردنن به مرۆڤ
30ی ته‌مموز رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردنه به
مرۆڤ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌كردارێكی
قێزه‌ون و شه‌رمه‌زاری وه‌سف ده‌كات. رێكخراوه نێوده‌وڵه‌ته‌كانیش به‌گه‌وره‌ترین
چالاكیی نایاسایی له جیهاندا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، كه له‌ئێستادا به‌یه‌كه‌م
چالاكی بازرگانیی نایاسایی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت له‌جیاتی بازرگانیكردن
به مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به‌پێی هه‌ندێك
داتا و لێكۆڵینه‌وه، نزیكه‌ی 27 ملیۆن مرۆڤ له‌جیهاندا كه 80% یان ئافره‌ت و
منداڵن به‌و شێوه‌یه ده‌ژین، به‌هۆی ئه‌و جۆریه بازرگانیكردنه به مرۆڤه‌كان و
ژنانیش به‌تایبه‌تی، كه به‌گه‌وره‌ترین بازرگانیی ناشه‌رعی له‌جیهاندا داده‌نرێت،
داهاتی ساڵانه‌ی بازرگانیكردن به ژنان به‌نزیكه‌ی 28 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت،
ئه‌مه به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی (I.L.O). هه‌روه‌ها داهاتی ساڵانه‌ی
كاركردنی به‌ناچاریش به نزیكه‌ی 32 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌و
رێكخراوه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه 98% له‌و قوربانییانه له بازرگانیی له‌شفرۆشی
به‌كارهێنراون ژنان و منداڵن.
ئه‌و هۆكاره
سه‌ره‌كییانه‌ی له‌پشته‌وه‌ی هه‌بوون و وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانه‌ن:
- بارودۆخی ئابووری: خراپبوونی بارودۆخی ئابووری وڵاتان.
- كۆچكردن له گونده‌وه بۆ شار: گه‌شه‌كردنی خێرای ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی له‌شاره‌كان وایكردوه دانیشتوان كۆچ بكه‌ن له گونده‌وه بۆ شاره‌كان.
- نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری: نا یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز و جیاكاری له‌نێوانیاندا.
- هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتی.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان
- پشتبه‌ستن به‌و كاره وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات
- هه‌لی كار و نه‌ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن
- لاوازی سیستم و یاساكان
- گه‌شتیاری، بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌شتیاران به‌تایبه‌تیش له‌وڵاتانی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا
- جه‌نگ و ناكۆكیه‌كان