گرنگی شیری سروشتی بۆ تهندروستی منداڵ
بۆ زیاتر هاندانی دایكان تا شیری خۆیان بدەنە كۆرپەكانیان، ڕێكخراوی
تەندروستی جیهانی سەرەتای هەموو هەفتەیەكی مانگی ئابی بە هەفتەی هۆشیاری و هاندانی
دایكان بۆ شیری سروشتی تەرخان كردووە، پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە پێویستە دایكان
شیری خۆیان بدەنە كۆرپەكانیان و چەندین توێژینەوەیان لەسەر سوودەكانی شیرپێدان
كردووە.
شیردانی سروشتی
ڕاستەوخۆ لەدوای لەدایكبوون دەست پێدەكات لە ڕێگەی دانانی منداڵەكە لەلای دایكی
لە شێوەی (بەریەك كەوتن، بەركەوتنی پێست بە پێست) ئەگەر منداڵەكە لە نزیكی نەبوو
ئەوا دایك دەتوانێت داوای بكات، شیردانی سروشتی بە پێی پێویستی منداڵە، ئەمەش
یارمەتی دروستبوونی شیردەدات.
توێژینەوەكان
دەریانخستووە، دواخستنی شیری دایك، دوای كاتژمێری یەكەم، بێبەشكردنی كۆرپەكەتە لە
مادە خۆراكییە پێویستەكان و بێەشكردنیەتی لە مادەی بەرگری دژ بە نەخۆشییە
مەترسیدارو كوشندەكان، چونكە دواخستنی شیرپێدانی دایك دوای یەكەم كاتژمێر پاش لە
دایكبوون، ئەگەری مردنی منداڵ لە مانگی یەكەمی تەمەنی لە (40%) زیاد دەكات و ئەگەر
دواخستنەكە بۆ (24) كاتژمێر یان زیاتر بێت، ئەوا مەترسی مردنی منداڵ لە (28) ڕۆژی
یەكەمی ژیانی لە (80%) زیاد دەبێت، لەبەر ئەوە هەڵبژاردنی شیری دایك یان شیری دروستكراو وەك هەڵبژاردنی ژیان و مردنە بۆ كۆرپەكەت. ههروهها پزیشكهكان ئاماژه بۆ ئهوه ئهكهن
كه ئەو منداڵانەی ههرگیز شیری دایكیان پێ نادرێت، مەترسی مردنیان (14) جار زیاترە
لەو منداڵانەی كە شیری دایك دەخۆن.
لەم هەفتە جیهانییەدا، گرنگه ئافرهتانی
كوردستان لهو راستیه هۆشیار بكرێنهوه كه شیری سروشتی چهنده گرنگه بۆ تهندروستی
كۆرپهكهی و پێویسته منداڵەكانیان بێبەش نەكەن لە سوودەكانی شیری دایك،
بەتایبەتی لە كاتژمێری یەكەمی دوای منداڵبوون، دەستكردن بەشیرپێدانی دایك زۆر گرنگ
و بەسوودە لەپێناو پاراستنی منداڵ لە مردن و نەخۆشییە مەترسیدارەكانی تەمەنی یەك
مانگی و خوار یەك ساڵی.
سۆزان محمد