چۆن شیری دایك زیاد دەبێت؟

هەمەجۆر
06/08/2021

  بۆ بیرهێنانەوەی دایكان چەند خاڵێكی گرنگ لەو توێژینەوانە ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ شیری دایك چه‌ند گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی منداڵ:

پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە ئەو منداڵانەی شیری دایك دەخۆن، كەمتر نەخۆش دەكەون، هەروەها پلەی گەرمای شیری دایك هەمیشە وەك یەكە، شیری دایك هەوكردنی چاو كەم دەكاتەوە. شیری دایك ناهێڵێ كۆئەندامی میزكردنی منداڵەكە تووشی هەوكردن بێت، هەروەها ئەو منداڵانەی شیری دایكیان دەخۆن، پێستێكی تۆكمە و جوانتریان دەبێت.

چۆن شیری دایك زیاد دەبێت ؟
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی هەولێر، چەند ڕێگەیەك هەیە بۆ ئەوەی دایكان پەرە بەخۆیان بدەن و شیری مەمكی خۆیانی پێزیاد بكەن، تا كۆرپەكانیان تێربن و برسی نەبن، لەوانەش:
- سەوزە: لەبەر ئەوەی سەوزە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان، وە ریشاڵەكانیش دەبنە هۆی زیادبوونی شیری دایك.
- گێزەر: كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، ئەمەش سەرچاوەیەكی باشە بۆ زیاد بوونی شبری دایك.
- برنجی قاوەیی : برنجی قاوەیی هانی ئەو هـۆرمۆنە دەدات كە دەبێتە هـۆی شیر دروست كردن.
- سپیناغ و نانی جۆ و باوی.
- سیر كە باشترین خۆراكە بۆ زیاد بوونی شیری دایك و بۆ رێگری لە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك.
- بەزالیا : دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین ئی.
- ئاوو شەربەتی سروشتی : رێگری دەكەن لە وشك بوونی شیری دایك، پێویستە هەموو دایكێك بەر لەوەی شیر بداتە كۆرپەكەی پەرداخێك ئاو یاخود شەربەتی سروشتی بخواتەوە.

Designed and developed by AVESTA GROUP