دكتۆره ڤیان سلێمان: پارتى هه‌میشه بڕواى ته‌واوى به به‌شداری ئافره‌ت له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا هه‌بووه
دكتۆره ڤیان سلێمان سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی
تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی به چه‌ند ره‌هه‌ندێكی
جیاواز كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی دیمانه‌یه‌كه‌یه:
سکرتێرى یه‌کێتیى ئافره‌تانى کوردستان ده‌ڵێ، پارتى وه‌ک یه‌که‌م
حیزبى کوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى باوکى ڕۆحى
نه‌ته‌وه‌ى کورد (بارزانى نه‌مر)، بیرى لە به‌شداریى ئافره‌تان له کایه‌ى سیاسی‌دا
کردەوە و، ئه‌مه‌ش بێگومان له پێناو گێڕانه‌وه‌ى سه‌نگ و ده‌نگى ئافره‌تان بوو،
که ده‌بێ هاوشانى پیاو به‌شدار بن و هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه بسڕدرێنه‌وه، که
ببوونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م توانا و پێشکه‌وتنى ئافره‌تدا.
دکتۆره
ڤیان سلێمان، سکرتێرى یه‌کێتیى ئافره‌تانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى
دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌شداریى ئافره‌تان له‌و قۆناغه مێژوویییه‌دا
گرینگ بوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ڕه‌وڕه‌وه‌ى خه‌باتى سه‌رده‌م، به‌شداری ئافره‌تان
هێزێکى مه‌عنه‌ویى گه‌وره بوو بۆ شۆڕش و خه‌باتى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى
کورد، ئه‌گه‌ر پیاوان به یه‌کهێز به‌شدارییان له شۆڕشه‌کاندا هه‌بووبێت، ئه‌وا
ئافره‌تان به پێنج هێز به‌شدار بوون، ئافره‌تان شان به شانى پیاوان به‌شدارییه‌کى
کارایان هه‌بوو له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کاندا و، چه‌ندین ئافره‌ت شه‌هید بوون، ئافره‌ت
هێزى وزه‌به‌خشى پێشمه‌رگه بوو، ئافره‌تان هاوکارییه‌کى باشیان گه‌یاندە توانا
لۆجستییه‌کان بۆ به‌ره‌کانى جه‌نگ و، ڕایه‌ڵەیه‌کى گرینگى گه‌یاندنى نامه و
نووسراوه‌کان بوون له شاخه‌وه بۆ شار و به‌پێچه‌وانه‌وه".
گوتیشى:
"به پشتبه‌ستن به‌م پاشخانە مێژوویییه، پارتى هه‌میشه بڕواى ته‌واوى به
به‌شداری ئافره‌ت له کایه‌ى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رجه‌م بواره‌کاندا هه‌بووه،
جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى به ده‌یان جار ئاماده‌یى خۆی پۆ پاڵپشتیى ئافره‌تان ده‌ربڕیوه
و، هانى ئافره‌تانى داوه سازش له مافه‌کانیان نه‌که‌ن، ئه‌مه ته‌نیا درووشم
نییه، به‌ڵکو نه‌هج و به‌رنامه‌ى پارتى خۆى ڕێگه‌ى به‌مه داوه و، چه‌ندین ئافره‌ت
له سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى و ئۆرگانه‌کانى حیزب‌دا ڕۆڵیان هه‌یه و به‌شدارن".
سکرتێرى
یه‌کێتیی ئافره‌تان ڕوونیشى کرده‌وه: "خه‌م و ئەرکی ئێمه وه‌ک ڕێکخراوێکى
داکۆکیکار له مافى ئافره‌تان، ئەوەیە کە ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ى
ئافره‌تان بڕه‌خسێنین، که حیزبى سیاسى ده‌توانێت ڕۆڵێکی کارا ببینێت له‌م بواره‌دا
و، خۆشبه‌ختانه ئێستا پارتى ئه‌م ده‌رگایه‌ی کردووەته‌وه".