پاراستنی ده‌م و چاو له‌دوای ماكیاژكردن
کاتێک ئافره‌تان ئارایشت دەکەن و خۆیان دەڕازێننەوە هەرچەندە جوانیەکی تایبەت دەدات
بە ئافره‌تان ،بەڵام دەکرێت ماکیاژ چەندین زیانی بۆ سەر روخسار هەبێت و کاریگەریی
نەرێنی لەسەر پێست دروست بکات. بێگومان کونیلەکانی پێست دووچاری گیران دەبن ،هەموو
ئەومادە کیمیایانەی کە لە دروستکردنی کەرەستە جوانکاریەکان بەکاردەهێنرێن تێکەڵ بە
پێست دەبن.
سه‌باره‌ت به‌زیانی کەرەستە جوانکارییەکان، کاریگەرییەکی لاوەکی
هەیە به‌هۆی ئەو پێكهاته كیمیاییانەی له‌كاتی به‌سه‌رچونی ئه‌و كه‌ره‌ستانە، زیان
به پێستی ده‌مو چاو ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی سوربونه‌وه و دروستكردنی په‌ڵه‌ی
ره‌شی بچوك و (ئیلتیهاب) كردنی چوارده‌وری چاو کاریگەری لەسەر پێڵووەکان دەبێت ،
هەروەها دەبێتە هۆی زوو پیربوونی پێست و هەستیاری پێست.
چۆنیەتی پاراستن و پاککردنەوەی پــێست:
- لێکردنەوە و شوشتنی دەمووچاو بە كه‌ره‌سته‌ی تایبەت بە پێستی
دەمووچاو .
- بەکار‌هێنانی زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی سروشتی بۆ سڕینەوە و
پاککردنی ماکیاژ.
- مەساجکردنی پێستی دەمووچاو بە کرێمی سروشتی بۆ نوێبوونەوەی
خانەکانی پێست و دەردانی ئەومادە کیمییانەی کە کوونیلەکانی پێستی گرتووە.
- بەکار‌هێنانی ئەلۆڤێرا بۆ پێست کە پارێزگاری دەکات لە
چرچبوون و هەروەها پەڵەو ڕەشی ڕوخسار لادەبات خورانی پێست ناهێڵێت، یارمەتی
چاکبوونەوەی زیپکە دەدات.
ڕێژین قاسم