یهكێتی ئافرهتانی كوردستان پهیامێكی هاوخهمی بڵاوكردهوه
کۆچی دوایی زەکیە ئیسماعیل حەقی، یەکێک لە پێشەنگانی
دێرین و سکرتێری پێشووتری ڕێکخراوەکەمان یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە قۆناخە سەرەتاییەکانی
دامەزراندنی تا ساڵی ١٩٧٥، خەمبار و دڵگرانی کردین.
زەکیە ئیسماعیل حەقی، تێکۆشەر،
وەک ئافرەتێکی ڕەچەشكێن لە بارودۆخە هەرەسەختەکان لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆڵی
کاریگەری هەبووە و توانیویەتی لە چەندین بوار و کایەی جیاواز سەرکەوتن بەدەستبێنێ
و، ئەو ڕوانگەیە تێکبشکێنێ کە ئافرەتی بە کەم تواناتر لە پیاو دەزانی، ئەو وەک
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان هەروەها لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەک یەکەمین
دادوەری ئافرەت لەسەر ئاستی عێراق دوای ڕاپەڕینیش وەک پەرلەمانتار توانیویەتی چەندین
ناونیشانی دیار بۆ خۆی تۆمار بکات.
ئەو یەکێک بوو لە ئەستێرە
درەوشاوەکان لە ئاسمانی خەباتی یەکسانخوازی و تێکۆشەرێکی دێرینی مێژووی ئافرەتی
کورد و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بوو.
بەو بۆنە خەمناکەوە، بەناوی
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان دڵتەنگی و
پەژارەی خۆمان ڕادەگەیەنین و هاوخەمی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووین.
سەری ڕێز لە ئاست مێژووی پڕ خەبات و تێکۆشانی
دادەنوێنین و بە ڕێز و شکۆوە یاد و بیرەوەری بەرز ڕادەگرین.
سەری خێزان و کەسوکاری و هەموو
تێکۆشەرانی بزاڤی یەکسانخوازی سەلامەت. ڕۆحی کۆچکردوو شاد و حەساوە بێت لە بەهەشتی
پەروەردگاری مەزن.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
٢٣/٨/٢٠٢١