رێزدار نێچیرڤان بارزانی و نادیه موراد كۆبوونهوه
رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (MSC59) لە ئەڵمانیا لەگەڵ نادیە موراد
چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێزیدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کۆبووەوە.
لەدیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و
نادیە موراد باسیان لە دۆخی شەنگال و بارودۆخی ژیانی پێکهاتەی ئێزیدی و هەوڵە
بەردەوامەکان بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزیدی کردووە.