پەنجاهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و حزبی لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پەنجاهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا.
مەراسیمەکە بە چەند بڕگەیەک بەڕێوەچوو:
لادانی پەردە لەسەر پەیکەری ئافرەتی ئازاد/ئەم پەیکەرە لەسەر ئەرکی ڕێکخراوەکەمان لە ساڵی ٢٠١٣ دروستکراوە، دوای گواستنەوە و نۆژەنکردنەوەی، ئەمڕۆ پەردەی لەسەر لادرا
کردنەوەی پێشانگەیەکی وێنەیی تایبەت بە ژیانی شەهید لەیلا قاسم.
_داگیرساندنی مۆم و پیشاندانی دۆکیۆمێنتەرییەک.
بڕگەیەکی دیکەی مەراسیمەکە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان لە کۆمەڵێک ئافرەتانی زیندانی سیاسی، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس و بەهۆی پشتگیرییان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەییمان و ڕێکخستنە نهێنییەکان، زیندانی کراون و ئەشکەنجە دراون.