یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیان كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، دهكات
بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی
ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموكراتی کوردستان،
پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت و كادیر و
ئەندامانی هەردوو ڕێكخراوی تێكۆشەر دەكەین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی
دیموكراتی كوردستان، ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبووە لە پێگەیاندنی چەندین كادیری بەتوانا و
لێھاتوو کە توانیویانە ببنە سەرکردە و خزمەتی گەل و نیشتمان بکەن. هاوكات
قوتابخانەیەك بوون کە لەسەر بنەمای هزری ئازادی و كوردایەتی و پەروەردە و زانست
خزمەتێكی بەرچاو بە لاوان و قوتابیانی کوردستان بکەن، لەكاروانی خەبات و تێكۆشان
بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای گەلەکەمان جێدەستیان دیارە.
ئەم یادە پیرۆز بێت و ھەمیشە
سەرفراز و سەرکەوتووبن، لەپێگەیاندنی لاوان و قوتابیانی كوردستان ھەر بە پێشەنگی
بمێننەوە.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
١٧ی
شوباتی ٢٠٢٣