مینا سامی: له‌ناو كه‌رتی گشتیدا ئافره‌تان جێده‌ستیان دیاره و توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن
كاركردنی ئافره‌ت له‌ناو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیدا یه‌كێكه
له‌فاكته‌ره‌كانی پێشخستنی توانای ئافره‌تان و، هاوكات ده‌بێته ئامرازێك بۆ چه‌سپاندنی
یه‌كسانی جێنده‌ری له‌و ده‌زگایانه‌ی كه ئافره‌تان به‌پێی توانای خۆیان هه‌وڵیانداوه
بونی خۆیان بسه‌لمێنن و به‌شێك بن له گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوونی دامه‌زراوه‌كه‌یان،
بێگومان هه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌یه بۆ پرسی ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه كه ببێته
ده‌ره‌چه‌یه‌ك بۆ گشتگیركردنی پرسی ئافره‌ت و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی
ئافره‌تانی خاوه‌ن توانا و لێهاتوو. بۆ
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگی هه‌بونی ئافره‌ت له‌ناو هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی
و رۆڵبینینی ئافره‌ت وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو له‌و كه‌رتانه‌دا، له‌گه‌ڵ
خاتوو مینا سامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌مان
كرد.
سه‌باره‌ت
به كاركردنی ئافرەت لەناو كەرتی گشتیدا لەڕووی توانا و ئەدای كاركردنەوە، خاتوو مینا
سامی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاركردن له‌ناو
كه‌رتی گشتیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیاره كه ئافره‌تان چۆن توانیویانه سه‌ركه‌وتوبن
و جێده‌ستیان دیاربێت، بۆ نمونه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئافره‌تان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ستیاری
ئه‌و پارێزگایه‌ن به‌ده‌سته‌وه‌یه و توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن و له‌رووی به‌رجه‌سته‌كردنی
ده‌سه‌ڵاته‌وه زۆر باش ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌بیین كه ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان بۆ كاری نایاسایی به‌كارنه‌هێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئافره‌تان به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا كه‌متر له كه‌یسی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون ، له‌م
روانگه‌یه‌وه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئافره‌تان توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن.
له‌رووی پاراستنی مافی
ئافرەت لەكەرتی گشتی و تایبەتدا، خاتوو مینا ده‌ڵێت: پێموانیه
له كه‌رتی گشتیدا جیاوازی كرابێت له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا، چونكه هه‌مان ماف
و ئیمتیازیان پێدراوه له‌رووی كاتژمێری ده‌وامكردن و مۆڵه‌ت و موچه، بگره له‌هه‌ندێك
حاڵه‌تدا ئیمتیازی باشتر وه‌ك ئه‌ركی پیشه‌یی به ئافره‌تان دراوه بۆ نمونه مۆڵه‌تی
دایكایه‌تی.
ئافرەتان
خواستی كاركردنیان بۆ كەرتی گشتی زیاتره وه‌ك له كه‌رتی تایبه‌ت له‌م روانگه‌وه
مینا سامی پێیوایه كه زۆربه‌ی مافه‌كان له‌كه‌رتی
گشتی مسۆگه‌رتره وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت بۆیه هه‌ردوو ره‌گه‌ز زیاتر ده‌یانه‌وێت له‌و
كه‌رته كار بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئافره‌تی سه‌ركه‌وتومان زۆر كه له‌كه‌رتی تایبه‌ت
كارده‌كه‌ن و جێده‌ستیان دیاره.
خه‌باتی
ئافره‌تان و ژنانی كوردستان له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كسانیه له‌ناو سه‌رجه‌م سێكته‌رو
كایه جیاوازه‌كاندا، له‌م رووه‌وه مینا سامی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا
سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان له‌كوردستان نه‌گه‌یشتونه‌ته فۆرمه‌له‌یه‌ك بۆ پێناسه‌كردنی مافی یه‌كسانی، چه‌ندین
پێناسه‌ی بۆ كراوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار پێناسه‌كان دژ به‌یه‌كن، پێناسه‌كردنی
یه‌كسانی پێویسته له‌روانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه‌وه بۆی بكرێت و تێگه‌یشتنێكی باش
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌و چه‌مكه هه‌بێت دواتر ده‌توانیت پێناسه‌كه له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌كی دروست فۆرمه‌له بكه‌ین و لێی تێبگه‌ین.
په‌یڕه‌و
نه‌كردنی پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری ده‌چێته چوارچێوه‌ی توندوتیژی ده‌روونی له دژی
ئافره‌تان له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا، له‌م رووه‌وه خاتوو مینا ده‌ڵێت ئه‌م بابه‌ته
پێویستی به گفتوگۆ و سیمنیار وده‌رخستنی نادادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تیه و باس كردنی ئه‌زمون و بوێری
ده‌رخستنی راستیه‌كان، چونكه پرسی ئافره‌ت
و توندوتیژی پرسێك نیه ته‌نها په‌یوه‌ست
بێت به ئافره‌تانه‌وه به‌ڵكو پرسێكه په‌یوه‌سته به‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌وه چونكه
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك توندوتیژی له‌گه‌ڵ كرابێت و هه‌ره‌شه‌ی لێكرابێت به‌م شێوازه
كار له‌سه‌ر مناڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و خێزانیش ده‌كات و، هه‌موو تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگه ده‌بن به تاكێكی ترسنۆك، بۆیه ئه‌م پرسه ته‌واو كۆمه‌ڵایه‌تیه و ده‌بێت
هه‌موو پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین ته‌نها پرسی ئافره‌ت نیه.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی و چه‌سپاندنی یه‌كسانی له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه
به‌گشتی چ میكانیزمێك گونجاوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو پرسه، له‌م لایه‌نه‌وه
خاتوو مینا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و بابه‌ته به‌و
شێوه سانایه نیه به‌و جۆره وه‌ڵام بدرێته‌وه، پێویستی به توێژینه‌وه و
راپرسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه له‌لایه‌ن
زانكۆكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه ئه‌نجام بدرێت و، له‌چوارچێوه‌ی
كۆمه‌ڵگه بێت و دوورنه‌كه‌وێته‌وه له نه‌ریت و كلتوری كۆمه‌ڵگه، هه‌ر
گۆرانكارییه‌ك پێویسته كه بكرێت ده‌بێت قۆناغ به‌قۆناغ بێت و ته‌نانه‌ت پێویستیشی
به قوربانیدان هه‌یه.
ناسك سعید